ئەگەر هاتت بوو، هەی هەی مەکە، ئەگەر نەهاتت بوو، وەی وەی مەکە.
لە ژیاندا ئەگەر هەلێکی باشت بۆ گونجا، بەهۆیەوە تووشت خۆشگوزەرانی بوویت، مەیکە بە قاو، هەموو کەس تێبگەیەنی، گەر لە دۆخێکی ناهەمواریشدا تووشی بەڵایەک بووی، بەهەمان شێوە هەموو خەڵکی تێمەگەیەنە، واتە: پیاو دەبێت بەرگەی بوون و نەبوون و خۆشی ناخۆشی بگرێت.[1]