ئەڵێی نازداری قازی بەنێ یە.
قازی بەنێ: زیارەتگەیەکە لە شیوی قازی لە ناوچەی قەرەداغ، گوایە هەر کەسێک منداڵی نەبێت و بچێتە سەرگۆڕەکەی، منداڵی دەبێت. هەر ژنێکیش منداڵی بوو، جگە لەناوی خۆی پێشی ئەڵێن: نازداری قازی بەنێ، ئەمە وەک نەریتێک لەناو کورداندا تا ئێستا برەوی هەیە. [1]