17 سانتیمێترە. نێرە پشتی شێ ڕەنگە. سەر و پاشەڵی بۆری مەیلەو شینە و هێڵی پان و ڕەشی بەچاویدا کیشاوە. بەرزگی ئاماڵ سپییە. کلکی ڕەشە و دەوری کلکی سپییە و زۆربە دەیجووڵێنێتەوە. مێیە ڕەشایی دەموچاوی کەمە. پشتی قاوەیی ئاماڵ خەنەیییە و بەرزگی مەیلەو زەرد؛ کە پڕە لە خەت و خاڵ. ئەم باڵندەیە بەباڕی قاوەیی ڕەنگە. بۆ ڕاو لەسەر پەرژینان لەنگەر دەبەستێ و باڵان لێک دەدا. لە شوێنی بەرزەوە لوور دەبێتە نێچیری خۆی بە دڕوو و پە لانەوە هەڵدەواسێ. لەناو پنچک و دڕکاندا هێلانە دەکا. هاوینان زۆر هەیە. [1]