ئەم لا و ئەو لای دار
تیایەتی گورگێکی هار
ئەم لا و ئەو لای دار: مەبەست لە کێلانی خەنجەرە کە کورد بەزۆری لە دار یان شاخی ئاژەڵی کێوی درووستی کردووە چونکە کێشی سووکە، تیایەتی سەگێکی هار: مەبەست لە خەنجەرە (باشترین جۆری لە وڵاتی کوردەواردا خەنجەری دەبانە) تیغەکەی زۆر درێژە، هەردوو دیوی تیژە. وەڵام (خەنجەر) . [1]