بارەگای بارزانی بڵاوی کردەوە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 13ی تشرینی یەکەمی 2022 سەرۆک #مەسعود بارزانی# لەڕێی تەلەفۆنەوە پیرۆزبایی لە دکتۆر #لەتیف ڕەشید# کرد بۆ هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆماری عێراق و وێڕای ڕاگەیاندنی پشتگیریی خۆی، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا. هەروەها سەرۆک بارزانی هیوای ئەوەشی خواست پڕۆسەی سیاسیی عێراق بکەوێتە قۆناغێکی تازە و ئیجابی [1]