ناونیشانی پەڕتووک: گڕی سەهۆڵ
ناوی نووسەر: کامەران خۆشناو
شوێنی چاپ: #هەولێر#
دەزگای پەخش: دەزگای فام
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم
بۆ ئەوەی ببەیتەوە، پێویستە سەرەتا بدۆڕێیت!
چون ئەو دۆڕاندنەت دەبێتە بەشێک لە سەرکەوتەنەکانی داهاتووت. تا نەدۆڕێی فێر نابی و تا فێر نەبی ناگۆڕێی و تا نەگۆڕێی هەر وەکوو جاران بیر دەکەیتەوە و هەرگیز سەر ناکەوی! مادامەکی تۆ بیر دەکەیتەوە و دەچیتە پێش و لە یاریکردن بەردەوامی؛ کەواتە هەلت لەپێشە بۆ ئەوەی ببیەتەوە و مێژووێک تۆمار بکەیت!
ئەلکسەندەر هەموو ئەو وتانەی مامۆستاکەی بیر دێتەوە، ئەوەی ئەلفبێی یاریکردنی فێر کردووە و ئەوەتا لێرە لە لایەکی تەختەکە دانیشتووە و بەتەمایە لەم گەڕە قەرەبووی شکستی یاریی پێشووتری بکاتەوە.[1]