جۆری وشە: هاوەڵناو
واتا: چاو کونەشووژن؛ چاو چکۆڵه؛ خووتەکە؛ چاو مژمۆر.
وەک پلار بە کەس یان بە ئاژەڵی چاوبچووک دەوترێت.
فارسی/ کوچک چشم [1]
دەرزی: (فەرهەنگی خاڵ)
ئاسنێکی باریکی نووک تیژە سەرێکی کونێکی تێدایە هەودای تێ هەڵدەکێشرێ و دروومانی پێ دەکرێ.
دەرزی: (فەرهەنگی شێخانی)
– ئامێرێکی سەرتیژی پشت کۆنە، دروومانی پێ دەکرێ
– وەک دەرزی ئاسایییە، زەنگییانەی یان مۆری بەسەرەوەیە، جۆرێکە لە خشڵی ژنان
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!