دەقی پەیامەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
دڵمان لەگەڵ خێزان و کەسوکاری قوربانییانی ڕووداوە دڵتەزێنەکەی ئەمشەوی #سلێمانی#یە و هاوسۆزی خانەوادە بەڕێزەکانیانین، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین و خۆمان بە هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیە دەزانین.
داوا لە دامەزراوە پەیوەندیدارەکان دەکەم بە ئەوپەڕی دڵسۆزی و خۆنەویستییەوە ئەرکەکانیان ڕاپەڕێنن و هەموو تواناکانی خۆیان لەپێناو بەهاناوەچوونی لێقەوماواندا بخەنەگەڕ.
بافڵ #جەلال تاڵەبانی#
سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!