ناونیشانی بابەت: نەخۆشییە سێکسییە گوازراوەکان و کاریگەری خراپی لەسەر کۆمەلگە
ئامادەکردن: د. #گەشین کەمال شا محەمەد#
ئازیزان، ئاکارە نەرێنی و خراپەکانی شوێنە لەشفرۆشیەکان تەنیا لەناو ڕێستوران و خێزان و کۆمەڵگادا نیە... بەڵکوو پەلدەکێشێت بۆ تەندرووستی تاک و خێزانەکان...
وەکو پسپۆرێکی نەخۆشیەکانی پێست و نەخۆشیە زوهریەکان، لە چەند ساڵی پێشوو دا زۆر خەمناکم بە زیادبوونی بەرچاوی ژمارەی نەخۆشی بالوکەی ناوچەی هەستیار لە کۆمەلگای کوردی ئێمەدا، کە بەداخەوە هەندێ جار چارەخواز بە بێ ویست و دەسەڵاتی خۆی دووچاری ئەبێتەوە.
بالووکەی ناوچەی هەستیار یەکێکە لە باوترین جۆری نەخۆشییە سێکسییە گوازراوەکان (STD) کە تووشی کۆئەندامی زاوزێی خانمان و پیاوان دەبێت. بریتییە لە گەشەی نائاسایی چینی دەرەکی پێست کە وەک گرێیەک لەسەر پێست دەردەکەوێت. هۆکاری تووشبوون بەم بالووکەیە ڤایرۆسێکە بەناوی پاپیلۆما (HPV) و ئەم ڤایرۆسە زیاتر لە 100 جۆری جیاوازی هەیە.
سەرەکیترین ڕێگا بۆ گواستنەوەی ئەم ڤایرۆسە جووتبوونە. جووتبوون لەگەڵ کەسی تووشبوو بە ڤایرۆسەکە، کە زۆر بەی جار لە جووتبوونی ناشەرعیەوە دەگوازرێتەوە.
$لە هەندێ حاڵەتی دەگمەن دا، ڤایرۆسەکە بەم چەند ڕێگایە دەگوازرێتەوە:$
- تاتۆکردن.
- گواستنەوەی لە دایکەوە بۆ منداڵەکە لە کاتی منداڵبوونیدا.
- بەکارهێنانی گوێزان و سرنجی بەکارهاتوو بۆ نەخۆشێک.
ئەم ڤایرۆسە لە ڕێگەی دەست لێدان و بەکارهێنانی تەوالێتەوە ناگوازرێتەوە.
داخستنی شوێنە لەشفرۆشیەکان کارێکی باشە و هۆکارێکی باشیش دەبێت بۆ کەمکردنەوەی ئەم نەخۆشییە. بەهیوای تەندرووستی و سەلامەتی بۆ هەموو لایەک. [1]