Search Options





    


Navên Kurdkî
Çıme
Video
Weynayen berşav
Survey
Derax
Afîneyen Kurdipedia
E-Mail Serkı / estertış
Spell Check
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kurabiye
Zıwan
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Zıwan
Navên Kurdkî
Çıme
Video
Weynayen berşav
Survey
Derax
Afîneyen Kurdipedia
E-Mail Serkı / estertış
Spell Check
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Derax
 
 
 Afîneyen Kurdipedia
 
 
 
  - Kurdipedia
 Destdayi
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
Gome
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
EZ BÉKES O
24-02-2024
سارا ک
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
24-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN
24-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
RAYERÊ VACEYÎŞÊ YÊ MIYONÊ ROCĨ RÊBERA AXAFTINÊ YA ROJANE GÜNLÜK KONUŞMA KLAVUZU
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
GRAMER Û RAŞTNUŞTIŞÊ KURDÎ
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
Rastnuştişê Kirmanckî (Zazakî) Grûba Xebate ya Vateyî
10-12-2023
سارا ک
Kıtebxane
ZIFQERA BERİ
06-12-2023
سارا ک
 523,585
 105,918
 19,729
 98,880
Video 1,420
Kıtebxane
RODI SONO PARKE
Kıtebxane
BIZA KOLE ASNAWI KENA
Kıtebxane
Adır U Asme
Jiyaname
Faruk İremet
Kıtebxane
Dalpeya Cemedyeyên
ڕاوێژکارێکی سەرۆکی جەهەپە: کورد سێیەکی تورکیان، هیچ تێگەیشتنێکی سیاسی ناتوانێت پەراوێزیان بخات
Kom: Kilm şınasiye | : کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Bol rind
Miyan
Xırab niya
Xırab
Metadata
RSS
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

نوشیرەڤان ئەلچی

نوشیرەڤان ئەلچی
نوشیرەڤان ئەلچی، ڕاوێژکاری کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ ڕووداو دەڵێت: ئەگەر سەرۆکی جەهەپە خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری تورکیا بەربژێر بکات، پێویستە لەگەڵ هەموو پارتەکان کۆببێتەوە، بە پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) شەوە.

نوشیرەڤان ئەلچی، کە کەمتر لە سێ مانگە پەیوەندی بە جەهەپەوە کردووە، پێیوایە جەهەپە و هاوپەیمانەکانی ئەگەر زۆرە لە هەڵبژاردنی داهاتوودا دەسەڵات بگرنەدەست و پرسی کورد بەتایبەتی و کێشەکانی تورکیا بەگشتی چارەسەر بکەن.

ئەو ڕاوێژکارەی سەرۆکی جەهەپە لەو باوەڕەدایە ئەو کوردانەی لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوودا دەنگیان بە ئاکپارتی و ئەردۆغان داوە، لەم هەڵبژاردنەدا دەنگ بە جەهەپە دەدەن.

دەقی هەڤپەیڤینی ڕووداو لەگەڵ نوشیرەڤان ئەلچی، ڕاوێژکاری کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)

ڕووداو: هۆکار چی بوو کە ئێوە چوونە ناو جەهەپەوە، لەکاتێکدا پەیوەندیت لەگەڵ هەدەپە و حیزبە کوردستانییەکان باش بوو؟

نوشیرەڤان ئەلچی: پەیوەندی من لەگەڵ هەموو حیزبە کوردییەکان باشە. پەیوەندیم بە جەهەپەوە کرد، بۆ ئەوەی کێشەی کورد چارەسەر بکرێت، ئەگەر زۆرە کەمال کڵچدارئۆغڵو و هەڤاڵەکانی دەسەڵات بگرنەدەست و پرسی کورد بەتایبەتی و کێشەکانی تورکیا بەگشتی چارەسەر بکەن. هۆکاری دووەمیش ئەوەیە، ئەو سیاسەتەی لە ڕابردوودا لەو حیزبەمان بینی، سیاسەتی خزمەتکردنی مرۆڤ و چارەسەری کێشەکان بوو، ئەو سیاسەتەش ئێمە بە باش دەبینین. کولتووری سیاسیی تورکیا ئەمڕۆ شێواوە، سیاسەت شوێنی پشکپشکێنە و بەرژەوەندی نییە، بەڵام بەداخەوە سیاسەت لە تورکیا ئەمڕۆ گەیشتووەتە ئەو ئاستە، ئێمە دەبێ سیاسەتی ڕابردوو، کە بۆ خزمەتکردنی مرۆڤایەتی و گەل بوو دەستپێبکەینەوە و من پێم وایە دەتوانین بگەینەوە ئەو ئاستە.

ڕووداو: لە بیرەوەریی کورددا جەهەپە ئاماژەیەکی زۆر باش نییە، زۆر کەس لەو باوەڕەدان، بەتایبەت لەسەردەمی دامەزراندنی کۆماری تورکیا پرسەکانی وەکوو دێرسیم و زیلان و کۆمەڵێک کارەسات کە بەسەر کورد هاتوون، جەهەپە ڕۆڵی تێیاندا هەبووە، بۆچوونی ئێوە بۆ ئەم بابەتانە چییە؟

نوشیرەڤان ئەلچی: جەهەپە یەکەم حیزب بووە کە لە تورکیا درووستبووە. ئەوکات حیزبی دیکە نەبوو، لەکاتی کوشتاری زیلان و وانەیم بەداخەوە جەهەپە لە دەسەڵاتدابوو، دواتر کە چووین بۆ سەردەمی فرەحیزبیش، ئەوانەی حیزبی دیموکرات و کۆنەپارێزیشیان دامەزراند، هەموویان ئەوانەبوون کە لە جەهەپە جیابوونەوە، ئەگەر تاوانێک هەبێ، هەمووان تێیدا بەشدارن. ئەگەر جەهەپەش هەر جەهەپەی ئەوکات بووایە، منیش تێکەڵی نەدەبووم.

ڕووداو: تێڕوانینی جەهەپەی ئەمڕۆ لەچاو ساڵی 1930 بەرانبەر کورد گۆڕاوە؟

نوشیرەڤان ئەلچی: گۆڕاوە، بەناوی خۆمەوە ئەوە دەڵێم، ئەگەر جەهەپەی ئێستا وەکوو جەهەپەی 20 ساڵ لەمەوبەر بووایە، من بیریشم لێ نەدەکردەوە تێکەڵی ببم، سەرۆکی گشتی، کڵچدارئۆغڵو و هاوڕێکانی تێڕوانینیان گۆڕاوە و ساڵی ڕابردووش خۆیان وتیان دەبێ ئێمە داوای لێبووردن لەیەکدی بکەین، لەسەرووی هەمووانەوە لە کۆمەڵگەی کوردی، ئێستا ئەوان گەیشتوونەتە ئەو تێڕوانینەی کە تاوەکو پرسی کورد چارەسەر نەبێت، کرانەوە لە تورکیا ڕوونادات و دیموکراسیش بەخۆیەوە نابینێت، تورکیا کورد دەکەنە بیانوو بۆ ئەوەی دیموکراسی پیادە نەکرێت، دەڵێ ئەوانە دەیانەوێ تورکیا لەت بکەن و ئەو ترسە بڵاودەکەنەوە و ئەوەش وادەکات دیموکراسی پێشنەکەوێت. ئێمە لەو باوەڕەداین، ئەوکاتەی پرسی کورد چارەسەر بوو، تورکیاش هەناسەیەکی ئاسوودەیی هەڵدەکێشێت و دیموکراسییەکەشی بەرەوپێش دەچێت.

ڕووداو: ئێستا جەهەپە چ پڕۆژەیەکی بۆ مافی نەتەوەیی کورد هەیە؟

نوشیرەڤان ئەلچی: هەتا دەسەڵات نەگرێتەوە دەست چارەسەری پێ ناکرێت، پڕۆژەی بۆ چارەسەری هەیە و دەبێ بەشێوەی دەسەڵاتی خۆجێی یان بە شێوەی دیکە پەیکەری دەسەڵات بگۆڕدرێت، ئەوەی کە دەسەڵاتێکی ناوەندیی هەبێت هەڵەیە و دەبێت لەنێوان گەلی کورد و ئەوانی دیکەدا دابەشی بکەن. پێویستە پەروەردە بە زمانی کوردی و زمانی زگماکی هەبێت، ئەگەر لە ڕابردوودا نەبووە، ئەمڕۆ تورکیا دەتوانێ ئەو مافە بدات، ڕەنگە پێشتر توانا و پێداویستی بۆ ئەمە نەبووبێت، بەڵام ئەمڕۆ تورکیا ئەو قۆناخەی بەجێهێشتووە و دەتوانێت هەڵوێستی خۆی ڕوونتر بکاتەوە، چارەسەری پرسی کوردیش زۆر ئاسانە، لەبەرئەوەی ئەمڕۆ لە کوردستانی باکوور سەربەخۆخوازی یەکجار کەمە و لە شوێنێکیش کە بیری جوداخوازی نەبێت، لەناو سیستمی سیاسیدا پێدانی مافی کورد زۆر ئاسان دەبێت، تورکیا ئەمڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گیری خواردووە، ئەگەر بمانەوێ پەیوەستی یەکێتیی ئەوروپا بین، کاتێک قسە لەسەر ئەو بابەتانە بکەین، گاڵتەمان پێدەکرێت، یان ئەگەر بڵێین پەروەردە بە زمانی زگماکی نییە. خەڵکی ئێمە کە دەچن بۆ سوید، کە هاونیشتمانیی ئەو وڵاتەش نین، ئەگەر قوتابخانەیەک هەبێت بۆ خوێندن بە کوردی، منداڵەکانیان دەبەن بۆ ئەو شارە، ئەگەر مامۆستایان نەبێت وانە بە کوردی بڵێتەوە، دەچن لە وڵاتی دیکە مامۆستا دەهێنن بۆ ئەوەی وانە بە منداڵەکانیان بڵێتەوە، تەنانەت ئەگەر یەک منداڵیش بێت. ئەمڕۆ دنیا ئیدی گۆڕاوە.

ڕووداو: باسی سەربەخۆییت کرد، هەموو دەزانین لە باشووری کوردستان مۆدیلێک هەیە، هەرێمی کوردستان لە دەستووری ئێڕاقدا وەکوو هەرێمێکی فیدراڵ قبوڵکراوە و نە زمانی کوردی و نە کوردبوون هیچیان قەدەخە نییە، ئایا دەکرێ جەهەپەش لە تورکیا دەستپێشخەربێت مۆدێلێکی هاوشێوەی باشووری کوردستان درووستبێت، یان ئەگەر سبەی کورد لە باکوور باس لە هەرێمێکی وەکوو باشووری کوردستان بکات جەهەپە دژی دەوەستێتەوە؟

نوشیرەڤان ئەلچی: ئەمڕۆ باشووری کوردستان درووستبووە و هەموو کوردیش پێی دڵخۆشە، لە باکووری کوردستانیش دەبێ ڕەوشێکی ئاوا بێتە ئاراوە و هەموو بتوانن لەسەر هەموو شتێک قسە بکەن، ئێستا کۆمەڵێک دەتوانن قسەی خۆیان بکەن و هەندێکیش نا، لە وەها دۆخێکدا ناتوانین کێشەکە چارەسەر بکەین. سەرەتا دەبێ دۆخی سیاسیی بگۆڕدرێت، لایەنێک ناتوانێت بەتەنیا قسە لەسەر کێشەکان بکات، ئەوکات کورد و کەسانی دیکەش دەتوانن لەبارەیەوە قسە بکەن، گەلی دیکەش لە تورکیا داخوازییان هەیە، بۆیە دەبێ سەرەتا چاکسازی لەم سیاسەتەدا بکرێت، هەتا ئەوە نەگۆڕدرێت، وەکوو سیاسەتی ئێستا دەمێنێتەوە کە لایەنێک دەتوانێت قسە بکات و لایەنەکەی دیکە ناتوانێت. دوای ئەوەی جەهەپە دەسەڵاتی گرتەوە دەست و چاکسازی لەو سیاسەتەدا کرد و کوردیش بەگوێرەی خۆی داواکارییەکانی خستەڕوو، ئەوانی دیکەش توانییان گرفتەکانیان بخەنە بەرباس و مشتومڕییان لەسەر بکرێت، کامە مۆدێلی سیاسی بۆ تورکیا گونجاوە و کامەی قبوڵدەکرێت، ئەوانە هەموویان کۆمەڵێک پڕۆژەن کە جێبەجێدەکرێن، بەڵام تاوەکو گفتوگۆکردن لەسەر ئەمانە نەبێت، تەنیا لایەنێک دەتوانێت قسە بکات و لایەنێکی دیکە ناتوانێت کە ئێستا سیاسەتێکی لەو شێوەیە هەیە و نە دەیانەوێ چارەسەری بکەن و نە گفتوگۆشی لەبارەوە دەکەن.

ڕووداو: کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی جەهەپە پێشتر گوتبووی کاتێک گوێم لە وشەی کوردستان دەبێت زۆری پێ بێتاقەت دەبم، بڕواتان بەوە هەیە کەسێک هەڵوێستێکی لەم شێوەیەی هەبێت، بتوانێت ئەو پرۆژانە جێبەجێ بکات کە باست لێکردن؟

نوشیرەڤان ئەلچی: دوای ئەوەی گوێم لەم گوتانە بوو لە خۆیم پرسی. وتی 'من شتێکی وەهام نەگوتووە.' من لە گووگڵ و شوێنی دیکەدا بەدوای ئەوەدا گەڕام. ئەو واینەگوتووە. کەسێک ئەو بوختانەی هەڵبەستووە.

ڕووداو: ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ سەر بابەتی خوێندن بە زمانی کوردی و گەڕاندنەوەی ناوی کوردی شار و گوندەکان، لە خوێندن بە زمانی کوردیدا جەهەپە دەتوانێ چی بکات، ئایا پڕۆژەیەک هەیە؟ ئەگەر بچێتە دەسەڵات ئامادەیە ناوی کوردی شار و گوندەکان بگەڕێنێتەوە؟

نوشیرەڤان ئەلچی: ئەگەر کێشەی کورد چارەسەر ببێت، تەواوی ئەمانە جێبەجێ دەکرێن. لەبارەی گەڕاندنەوەی ناوەکان و خوێندن بە زمانی دایک کە کوردییە، ئێستا هەرچەندە گۆڕدرابێت، بەڵام ئێمە هەر ناوە ڕەسەنەکان بەکاردەهێنین. ئەمە پەیوەندیدارە بە چاککردنەوەی هەڵەکان و جێگیرکردنی یاساکان. جا ئەگەر ئەو دوو بابەتە چارەسەر نەکرێن، کەواتە کێشەی کوردیش چارەسەر ناکرێت. چونکە ئەمانە شتی سادەن و پێویستە بکرێن.

ڕووداو: لە بابەتی خوێندن بە زمانی کوردی پڕۆژەی جەهەپە چییە؟ ئایا جەهەپە دەتوانێت پڕۆژەیەک بخاتە ئاراوە کە دڵنیایی بە کورد بدات؟

نوشیرەڤان ئەلچی: لەو باوەڕەداین پڕۆژەیەک بخەینەڕوو و منیش باوەڕم بەمە هەیە. بەڵام ناتوانم بڵێم ئەو پڕۆژەیە تا چەند پێشوازیی لێدەکرێت.

ڕووداو: جەهەپە ساڵی 2022 دوو بەڵگەنامەی گرنگی ئامادەکرد. یەکێکیان ڕەشنووسی دەستوور بوو کە شەش پارت بەیەکەوە بڵاویانکردەوە. ئەوەی دیکەش دیدگەی 100 ساڵی نوێ بوو. بەڵام ڕەخنەی لێ گیرا و گوترا هیچ شوێنێک تایبەت نەکرا بە پێشنیاز و هەنگاوی کردەیی بۆ کورد. ئێوە چۆن لەو ڕەخنانە دەڕوانن؟

نوشیرەڤان ئەلچی: ئەو ڕەخنانە لایەنی حەقیان هەیە. ئەمڕۆ بەڕێز کڵچدارئۆغڵوش لەڕووی سیاسییەوە لە دۆخێکی سەختدایە. لەلایەک نەتەوەپەرستەکان، لەلایەک موحافزکارەکان و لەلایەکی دیکەوە ڕاستڕەوەکان هەن، ئێمەش وەکوو کورد هەین. دۆخێکی وەها هەیە. هەروەک گوتم پارتەکەمان کار لەسەر بابەتی کورد دەکات. بەڵام هێشتا نەبووەتە کردەیی.

ڕووداو: ئەو شەش پارتە کە جەهەپەشیان لەگەڵدایە، ئایا دەکرێ بەربژێرێکی وەها بهێننە پێشەوە کە کورد و هەدەپەش دەنگی پێبدەن؟

نوشیرەڤان ئەلچی: ئێستا ئەوەی گرنگە ئەمەیە، پێویستە بەربژێرێک بێت لە تورکیادا هەموو کەسێک خۆی لەو کەسەدا ببینێتەوە و باوەڕی پێ بکات. چونکە هەمیشە دەڵێم؛ پەیڕەوی نێوخۆیی و پرۆگرام هێندە گرنگ نییە. دەتوانیت دوو ئەکادیمیسیەن بهێنیت و بەهێزترین پەیڕەو و پرۆگرامی جیهانیان پێ بنووسیتەوە. بەڵام گرنگ جێبەجێکردنیەتی. من وا بیردەکەمەوە لەنێو ئەو کەسانەی بۆ بەربژێرکردن ناویان دێت، بەڕێز کەمال کڵچدارئۆغڵو باشترینیانە. کوردیش باوەڕیان بە هێز، بیرکردنەوە، کەسایەتی و دیموکراسیبوونی ئەو هەیە. موحافزکارەکان و نەتەوەپەرستانیش باوەڕی پێدەکەن. ئەمڕۆ هەموو چینەکانی نێو ئۆپۆزیسیۆن کە خوازیاری سیستمێکی وەهان ئەم بێ شیرازەییە لەنێوببات، لە ئەگەری بەربژێربوونی کاک کەمالدا، دەنگی پێدەدەن.

ڕووداو: جەهەپە هەرچەندە لەنێو هاوپەیمانییەکی دیکەدایە، بۆی هەیە داوای دەنگ لە جەماوەری هەدەپە بۆ بەربژێرەکەی خۆی بکات؟

نوشیرەڤان ئەلچی: بۆ کام هەڵبژاردن؟

ڕووداو: ئەگەر کەمال کڵچدارئۆغڵو ببێتە بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆککۆمار، بە مەبەستی پشتیوانی ڕاستەوخۆ دیدار لەگەڵ هەدەپە دەکات؟

نوشیرەڤان ئەلچی: ئەگەر بابەتەکە پۆستی سەرۆککۆمار بێت، دەبێت لەگەڵ هەمووان دیدار بکرێت. لێرەدا لەگەڵ هەدەپە و پارتەکانی دیکەشدا پێویستە دیدار بکرێت. ئەگەر بڵێت بەربژێری تەواوی تورکیام و با هەموو چین و توێژ و نەژادەکان دەنگم پێ بدەن، پێویستە لەگەڵ هەموواندا پەیوەندی ببەستێت. ئەمڕۆ کورد سێیەکی تورکیان. هیچ تێگەیشتنێکی سیاسی ناتوانێت کورد لە بخاتە دەرەوەی حیسابەکان. پێویستە کورد لەنێو حیسابەکاندا بن. لەم ڕوانگەیەوە بەڕێز کڵچدارئۆغڵو دەبێتە بەربژێرێکی گونجاو.

ڕووداو: باس لە بوونی چەند ناکۆکییەک لەنێوان شەش پارتەکە دەکرێت. بانگەشەی ئەوە هەیە کە گوایە مێرال ئاکشەنەر بەر لە هەڵبژاردنەکان پشتیوانیی خۆی بۆ دەسەڵات ڕادەگەیێنێت. لەو باوەڕەدایت مێزی شەش قۆڵی پەرتەوازە ببێت؟ ئێوە چۆن لەمە دەڕوانن؟

نوشیرەڤان ئەلچی: ئێمە وا بیردەکەینەوە کە نابێت پەرتەوازە ببێت، بەڵام دواجار ئێرە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. لە سیاسەتدا هیچ شتێک گرەنتی نییە. بەڵام ئەوەی بە ڕوونی دەبینرێت ئەوەیە کە مێزی شەش قۆڵی پەرتەوازە نابێت. ئەو چیمەنتۆ و شیشەی مێزەکەی تۆکمە کردووە هەروەک دەبینین زانیاری و باوەڕی بەڕێز کەمال کڵچدارئۆغڵووە.

ڕووداو: بەربژێر دەبن بۆ پەڕڵەمانتاری؟

نوشیرەڤان ئەلچی: ئێستا بەشداریم لە پارتەکەدا کرد. ئەگەر ببێتە قسمەت بەربژێر دەبم. بەڵام تەنیا لەبەر بەربژێربوون نەهاتوومەتە نێو جەهەپە. بەربژێر ببم یان نا من هەر پەیوەندیم بە جەهەپەوە دەکرد. کەسانێک دەڵێن بەڵێنی پێدراوە، بەڵام شتێکی وەها لە ئارادا نییە. بەربژێر ببم یان نا هیچ جیاوازییەکی نییە. دەکرێ بەربژێر بم بۆ خزمەتکردنی خەڵکەکەمان. سەیری هەلومەرجەکە دەکەین، مەرجی ئەوەشم نییە بڵێم 'هەر دەبێ بەربژێر بم.'

ڕووداو: دوا پرسیارم ئەمەیە؛ لە ناوچەکەدا (باکووری کوردستان) ژمارەیەکی زۆر کەسایەتیی ناسراو پەیوەندییان بە جەهەپەوە کرد. ئێوەش یەکێک لەوانن. ئەسکەندەر ئەرتووش و ڕۆستەم زەیدان ئەوانەن کە ئێستا لە بیرمن... ئەم بابەتە لە هەڵبژاردندا چۆن کاریگەرییەک لە دەنگەکانی جەهەپە درووستدەکات؟ چونکە ساڵانێکە جەهەپە وەکوو پارتێکی تابلۆیی لە ناوچەکەدا ماوەتەوە. لە ناوچەکەدا ئامانجتان چییە؟

نوشیرەڤان ئەلچی: ئامانجمان زیادکردنی دەنگی جەهەپەیە لە ناوچەکەدا. لەو باوەڕەداین ئەوانەی جاران دەنگیان بە ئاکپارتی دەدا، ئەم جارە دەنگ بە جەهەپە دەدەن. جگە لەوەش ئەو کەسانە گرنگن کە لە هەڵبژاردندا بەربژێر دەکرێن. لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا لە ناوچەکەدا ناو بۆ بەربژێرکردن نەبوو. پارتەکەش لەم پێگەیەی ئێستای نەبوو؛ پێشتر و بەر لەو هەنگاوانەی لە بابەتی گەردن ئازادی و دیموکراسیبوون نران، جەهەپە لەو ئاستەدا نەبوو. جا کاتێک هاتووەتە ئەم پێگەیە لەو باوەڕەداین خەڵکیش پێشنیازی جەهەپە بکات. وا بیردەکەینەوە بەشێکی زۆر لەو دەنگانەی بۆ ئاکپارتی دەڕۆیشتن، ئەم جارە بۆ ئێمە بگەڕێنەوە. بەتایبەتی کە ئێستا خەریکە هیچ کەسێکی ڕازی لەم دەسەڵاتە نەمێنێت.

نوشیرەڤان ئەلچی کێیە؟

ساڵی 1968 لە جزیر لەدایکبووە. دەرچووی کۆلیژی یاسایە لە ئەنقەرە. بەشداریی لە پلاتفۆرمی کوردانی ئازاددا کردووە. ئەندامی پارتی کوتلەی دیموکراسی بووە. ساڵی 1999 دەستی بە کاری پارێزەرایەتی کردووە. سەرۆکی بارۆی شرناخ بووە.

نوشیرەڤان خێزاندارە و باوکی چوار منداڵە. ڕۆژی 27-10-2022 پەیوەندیی بە جەهەپە کرد و بووە ڕاوێژکاری کڵچدارئۆغڵو. نوشیرەڤان لەلایەن کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی گشتیی پارتەکەوە نیشانە لەسەر سنگی درا [1]
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
HashTag
Çıme
[1] Mallper | کوردیی ناوەڕاست | www.rudaw.net
: 1
Tarix & rida
Publication date: 02-01-2023 (1 Ser)
Cureya belgeyê: Zon yewın
Kategorîya Naverokê: No specified T4 263
Kategorîya Naverokê: Doza Kurd
Publication Type: Born-digital
Xoserı : Tirkiya
Technical Metadata
: 99%
99%
Attached files - Version
Version
1.0.169 KB 05-01-2023 هەژار کامەلاهـ.ک.
Kıtebxane
EZ BÉKES O
Kilm şınasiye
ZAZAKÎ DE RAWEYA FERMANÎ
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
Kilm şınasiye
BÎBLÎYOGRAFYAYA KITABÊ HÎKAYEYANÊ KURDKÎ (KURMANCKÎ-KIRMANCKÎ (ZAZAKÎ) 2000-2020
Kıtebxane
Gome
Jiyaname
Faruk İremet
Kilm şınasiye
ZAZAKÎ DE EDATÎ
Kilm şınasiye
Bi wergerandina zêdetirî 1000 peyv û 300 hevokên bingehîn ji Zazakî bo Horamî
Kilm şınasiye
Zazakî World
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE

Actual
Kıtebxane
RODI SONO PARKE
25-06-2023
سارا ک
RODI SONO PARKE
Kıtebxane
BIZA KOLE ASNAWI KENA
26-06-2023
سارا ک
BIZA KOLE ASNAWI KENA
Kıtebxane
Adır U Asme
29-06-2023
سارا ک
Adır U Asme
Jiyaname
Faruk İremet
01-07-2023
سارا ک
Faruk İremet
Kıtebxane
Dalpeya Cemedyeyên
04-07-2023
سارا ک
Dalpeya Cemedyeyên
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
Gome
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
EZ BÉKES O
24-02-2024
سارا ک
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
24-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN
24-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
RAYERÊ VACEYÎŞÊ YÊ MIYONÊ ROCĨ RÊBERA AXAFTINÊ YA ROJANE GÜNLÜK KONUŞMA KLAVUZU
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
GRAMER Û RAŞTNUŞTIŞÊ KURDÎ
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
Rastnuştişê Kirmanckî (Zazakî) Grûba Xebate ya Vateyî
10-12-2023
سارا ک
Kıtebxane
ZIFQERA BERİ
06-12-2023
سارا ک
 523,585
 105,918
 19,729
 98,880
Video 1,420
Kıtebxane
EZ BÉKES O
Kilm şınasiye
ZAZAKÎ DE RAWEYA FERMANÎ
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
Kilm şınasiye
BÎBLÎYOGRAFYAYA KITABÊ HÎKAYEYANÊ KURDKÎ (KURMANCKÎ-KIRMANCKÎ (ZAZAKÎ) 2000-2020
Kıtebxane
Gome
Jiyaname
Faruk İremet
Kilm şınasiye
ZAZAKÎ DE EDATÎ
Kilm şınasiye
Bi wergerandina zêdetirî 1000 peyv û 300 hevokên bingehîn ji Zazakî bo Horamî
Kilm şınasiye
Zazakî World
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
Folders
Kıtebxane - Xoserı - Bakûrê Kurdistan Kıtebxane - Xoserı - Tirkiya Kıtebxane - Cureya belgeyê - Zon yewın Kıtebxane - Cureya belgeyê - Açarnayiş Kıtebxane - Bajar - Amed Kıtebxane - Bajar - Stembol Kıtebxane - Kategorîya Naverokê - Helbest Kıtebxane - Kategorîya Naverokê - Perwerde Kıtebxane - Kategorîya Naverokê - Roman Kıtebxane - Kategorîya Naverokê - Zarok

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| | CSS3 | HTML5

|