پەڕڵەمانتار #عەلی حەمە ساڵح# هۆشداری دەدات کە هەولێر بەهۆی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونەوە ڕووبەڕرووی بێ ئاوی و بەبیابانبوون دەبێتەوە:
- دەیان هەزار شوقە و ڤێلا پشت بە ئاوی ژێر زەوی دەبەستن و بە ویستی خۆیان بیر لێدەدەن.
- زیاتر لە هەزار و 200 بیر لێدراوە و قووڵای بیر گەیشتوەتە 750 مەتر.
- چەندین گەڕەکی هەولێر پشت بە ئاوی ژێر زەوی دەبەستن و بیرەکانیان مەترسی وشکبوونیان لەسەرە.
- لە کوێ بووە گەورەترین نافورە و دەریاچەی دەستکرد بە ئاوی بیر درووست بکرێت؟
- شەراکەتی دامەرزاوە حیزبیەکان و بردنی زەوی نایاب و کڕیاری عەرەب مەترسییان لەسەر نەمانی ئاوی ژێر زەوی هەولێر درووست کردووە.
- ئەم تەوژمە بەردەوام بێت لە سێ ساڵی ئاییندەدا بێ ئاوییەکی گەورە و مەترسیدار ڕوو لە هەولێر دەکات و بەبیانبوون لە ڕێگایە.
- یەکێتی زانایان بە هاووڵاتی ئاسایی نەڵێ! بە بەرپرسان بڵێ: بۆ کارەساتی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون! بۆ ئەم هەموو بیرە؟ [1]