ناونیشانی بابەت: نەخۆشی (Acanthosis nigricans) چییە؟
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
ئەم نەخۆشییە بریتییە لە حاڵەتێکی نەخوازراو، کە تووشی پێستی هەندێک بەشی لەش دەبێت وەک مل، بن باڵ و بن ڕان.
پێستی ئەو بەشانەی لەش تووشی ڕەشبوون و لۆچبوون و ئەستووربوون دەبێت.
ئەو پێستەی کە ئەم حاڵەتەیان هەیە تووشی خوران و بۆنی ناخۆش دەبن.
ئەم نەخۆشییە زیاتر ئەو کەسانە تووش دەبن کە کێشی لەشیان زۆرە و قەڵەون.
شەکرەی جۆری دووەم یەکێکیترە لە هۆکارەکان.
بەکارهێنانی بەردەوامی هەندێک لە دەرمانەکانی وەک حەبی مەنع و ستیرۆیدەکان، ئەم حاڵەتە درووستەکەن.
بۆ چارەسەری ئەم حاڵەتە نەخۆش پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکات بۆ مەبەستی چارەسەرو ڕێنمایی پێویست. [1]