Cigerayîş



Search Options





    


Cigerayîş
Navên Kurdkî
Çıme
Dîrux
Video
Weynayen berşav
Survey
Miyançı
Derax
Afîneyen Kurdipedia
E-Mail Serkı / estertış
Spell Check
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kurabiye
Zıwan
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Cigerayîş Miyançı Zıwan
Navên Kurdkî
Çıme
Dîrux
Video
Weynayen berşav
Survey
Derax
Afîneyen Kurdipedia
E-Mail Serkı / estertış
Spell Check
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Derax
 
 
 Afîneyen Kurdipedia
 
 
 
  - Kurdipedia
 Destdayi
Jiyaname
Ahmet Kaya
05-09-2024
شادی ئاکۆیی
Jiyaname
Mestûra Erdelanî
11-08-2024
شادی ئاکۆیی
Jiyaname
Feqiyê Teyran
11-08-2024
شادی ئاکۆیی
Jiyaname
Şerefxan Bidlîsî
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
Jiyaname
Celadet Alî Bedirxan
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
Jiyaname
Baba Tahir
26-07-2024
شادی ئاکۆیی
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
Gome
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
EZ BÉKES O
24-02-2024
سارا ک
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
24-02-2024
سارا ک
  534,837
Pêke
  108,998
  20,148
  103,006
Video
  1,508
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
305,732
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,614
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,933
عربي - Arabic 
30,020
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
17,620
فارسی - Farsi 
9,236
English - English 
7,500
Türkçe - Turkish 
3,664
لوڕی - Kurdish Luri 
1,691
Deutsch - German 
1,631
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
343
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
66
Español - Spanish 
51
Հայերեն - Armenian 
50
Polski - Polish 
49
Italiano - Italian 
48
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
26
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
18
Norsk - Norwegian 
16
Ελληνική - Greek 
14
עברית - Hebrew 
14
Fins - Finnish 
12
Тоҷикӣ - Tajik 
7
Português - Portuguese 
7
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
5
Catalana - Catalana 
3
ქართველი - Georgian 
3
Čeština - Czech 
2
Kiswahili سَوَاحِلي -  
2
Srpski - Serbian 
2
Hrvatski - Croatian 
2
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Lietuvių - Lithuanian 
1
Cebuano - Cebuano 
1
балгарская - Bulgarian 
1
हिन्दी - Hindi 
1
Kom
Zazakî
Kıtebxane 
69
Jiyaname 
8
Çap 
8
Kilm şınasiye  
6
Hilanîna Dosyayî
MP3 
323
PDF 
31,148
MP4 
2,483
IMG 
199,563
∑   Hemû bi hev re 
233,517
Gêrayêne naverokê
Kıtebxane
RODI SONO PARKE
Kıtebxane
BIZA KOLE ASNAWI KENA
Kıtebxane
Adır U Asme
Jiyaname
Faruk İremet
Kıtebxane
Dalpeya Cemedyeyên
دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان لە چوارچێوەی عێراقێکی کۆنفیدرالیدا 2
Kom: Kilm şınasiye | : کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Bol rind
Miyan
Xırab niya
Xırab
Metadata
RSS
Kurmancî0
English0
کرمانجی0
هەورامی0
لوڕی0
لەکی0
Zazakî0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Français0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Catalana0
Cebuano0
Čeština0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Lietuvių0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
балгарская0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
ترکمانی0
हिन्दी0
ქართველი0
中国的0
日本人0

د. كاظم حبيب

د. كاظم حبيب
#کاظم حبيب#

کاتێ ڕاپەڕینەکەی سوپای ئێراق لە 14ی تەمموزی 1958 بە سەرکردایەتیی بزووتنەوەی ئەفسەرانی ئازاد و لەسەروویانەوە زەعیم ڕوکن عەبدولکەریم قاسم ڕوويدا، گەلی ڕاپەڕیو لەگەڵ سوپا باوەشیان بۆ ئەو ڕاپەڕینە واڵاکردو گۆڕییان بۆ شۆڕشێکی میللی بە ئومێدی ئەوەی کە لەو ڕێگەیەوە ئەرکەکانی شۆڕشی نیشتمانیی دیموکراسی بێننەدی کە گەلی ئێراق لەپێناویاندا خەباتی بۆ کردووەو بە درێژایی هەردوو ڕاپەڕینی 1918 ی نەجەف و 1919ی سلێمانی و شۆڕشی بیست لە 1920 کە سەرتاپای ئێراقی گرتەوەو چەندین ڕاپەڕینی دیکەی بەدوادا هات کە بە هەزاران خەڵکی ئەم ئێراقەی کردە قوربانی، وێڕای سەدان زیندانی و لەسێدارەدانی دەیان خەباتگێڕ.
لە دەرئەنجامی ئەمەدا دەستوری کاتیی ئێراق لە لایەن ئەنجوومەنی سەروەری و حکومەتەوە دەرچوو کە بۆ یەکەم جارە لە ماددەی سێیەمیدا بە دەق دەڵێت: ماددەی سێیەم: قەوارەی ئێراق لەسەر بنەمای هاوکاریی نێوان هاووڵاتیان ڕێز لە مافەکانیان دەگرێت و ئازادییەکانیان دەپارێزێت و عەرەب و کوردیش لەم نیشتمانەدا شەریکن، دەستووریش دان بە مافە نەتەوەییەکانیاندا دەنێت لە چوارچێوەی یەکێتیی ئێراقدا.
بۆیە ئێراقییەکان، لە ڕوانگەی پەرەپێدانی ڕووداوەکان و گەڕانەوەی مەلا مستەفای بارزانی لە یەکێتی سۆڤییەتەوە بۆ ئێراق بەو پێیەی کە سەرکردەی گەلی کوردە، ئەمەیان بە دەرفەتێکی خۆش قۆستەوە، بەڵام چەند فاکتەرێکی بنەڕەتی بوونە ئاستەنگ لە بەردەم پەرەپێدانی ڕووداوەکان بە ئاڕاستەی ڕاست، چونکە لەپاڵ پیلانگێڕانی دەرەکيي دەوڵەتانی پەیمانی سەنتۆ ( پەیمانی بەغدا) و کۆمپانیا مۆنۆپۆڵەکانی نەوت و کاریگەریییی ڕاستەوخۆیان بۆ سەر ڕووداوەکان، دەکرێ پەنجە بخەینە سەر فاکتەرە ناوخۆییە بنەڕەتییەکان:
1- دواکەوتنی سەرکردايەتی شۆڕش بە دەستپێکردنی ڕێکخستنی ژیانی دەستووری و سیاسی و دیموکراسیی لە وڵات لە میانی دانانی دەستوری هەمیشەیی و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی و دەستکردن بە دانانی یاسا دیموکراسییەکان و ڕادەستکردنی دەسەڵات بۆ مەدەنییەکان لە جیاتی ئەوەی کە دەسەڵات هەر بەدەست هێزی چەکدارەوە بێت، لەگەڵ ئازادیی پێکهێنانی حزبی سیاسی و دابینکردنی ئاڕاستەی پەرەپێدانی دیموکراسی لە وڵاتدا.
2- لەرۆژانی یەکەمی سەرکەوتنی شۆڕشدا ململانێی نێوان ڕەوتە سیاسییەکانی ئێراق سەری هەڵدا لە میانی ڕۆڵی تێکدەرانەی هێزە قەومی و بەعسییەکانی ئێراقی و عەرەبی کە ڕاستەوخۆ بانگەشەیان دەکرد بۆ یەکێتیی ئێراق لەگەڵ سووریاو میسر، کاردانەوەی هاووڵاتیان لە سەروویانەوە لایەنگرانی عەبدولکەریم قاسم و حزبی شیوعی ئێراق و هێزە کوردستانییەکان، ئەم ململانێیە بە ئاڕاستەی داواکردی دەوڵەتی فیدڕاڵی بوو نەک یەکێتییەکی تەواو هەروەکو هێزە قەومچی و بەعسییەکان هیوایان دەخواست کە ئێراق بکەوێتە ژێر چاودێریی میسر و هێزە قەومچی و عەرەبە ڕاستڕەوەکانەوە.
3- ئەوەی زیاتر کێشەکەی قوڵتر کردۆتەوە ئەوەیە کە هێزە نەیارەکان دژی دیموکراسی وەستانەوە بە دەرکردنی یاسای گرنگی تایبەت بە کاروباری شارستانی کە زۆر مافی بۆ ئافرەتانی ئێراق دیاریکردبوو و دژی فرەژنی وەستابۆوە، ئەمەش هێزە ئیسلامییە سیاسییەکانی ( شیعەو وسوننە) ی توڕەکرد و لە ئاکامدا ڕووبەڕووی حکومەتەکەی عەبدولکەریم قاسم بوونەوەو پیلانیان دژی گێڕا و بەوە تاوانباریان کرد کە پشتیوانی لە شیوعییەت دەکات.
4- کێشەکە زیاتر بەوە ئاڵۆز بوو کاتێ قاسم هەڵوێستی خۆی بەرانبەر بە کوێت ڕاگەیاند و داوای کرد کە ببێتە بەشێک لە ئێراق، ئەمەش بەڕیتانیاوکۆمپانیا مۆنۆپۆڵەکانی نەوت و گەلی کوێتی ناڕەحەت کرد.
5- سەبارەت بە هێزە کوردستانییەکان، ماددەی دووەم ئەمەی تێدابوو:
ماددەی (2) : ئێراق بەشێکە لە نەتەوەی عەرەب، سەرەتا ئەم خاڵە کوردی نەورووژاند، بەڵام هاتوهاوارو بانگەشەکردنی بەردەوام بە یەکێتیی عەرەبی لەلایەن قەومچی و بەعسییەکانەوە و زیاتر جەختکردنەوە لەسەر ئەم مەسەلەیە بە شێوەیەکی گشتی کوردی وروژاند، چونکە وای دانابوو کە گەلی کورد و کوردستانیش بەشێک بن لە نەتەوەی عەرەب و نیشتمانی عەرەبی. بەردەوام دووپاتیشیان دەکردەوە کە هەر یەکێتییەک لەگەڵ دەوڵەتانی دیکەی عەرەبی پێویستە مافە نەتەوەییە ڕەواکانی کوردی تێدا بێتەدی، لێرەدا ململانێیەکە زیاتر پەرەی سەندو قەومچی و بەعسییە عەرەبەکان لە هەموو شوێنێکدا هەڵمەتێکی سەرسەختیان دژی کورد و کۆماری ئێراق بەرپاکرد.
لەگەڵ پاشەکشەی ڕێبازی شۆڕش و سەرهەڵدانی چالاکیی پیلانگێڕیی دژی کۆماری ئێراق و بێتوانایی عەبدولکەریم قاسم لەهەمبەر بەرەنگاربوونەوەی بارودۆخەکە، پەیوەندییە نەرێنییەکانی نێوان سەرکردایەتیی سەربازیی ئێراقی و سەرکردایەتیی گەلی کورد بە سەرۆکایەتی مەلا مستەفای بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان زیاتر ئاڵۆزبوو. لە جیاتی کارکردن بە ژیری بۆ تێپەڕاندنی ئەو گرژییەی پەیوەندییەکان، سەرۆکی حکومەت و فەرماندەی گشتی هێزی چەکدار فەرمانی بە هێزی ئاسمانی دا کە ناوچەی بارزانییەکان بۆردومان بکات، لە ئاکامدا چەندین خەڵکی بێ تاوان لە ئافرەت و منداڵ و پیر بوونە قوربانی، وێڕای ئەو خۆپیشاندانەی داوای دروشمی ( دیموکراسی بۆ ئێراق و ئاشتی بۆکوردستان) یان دەکرد، بەڵام قاسم گوێی لە دەنگی ژیری نەگرت و گرنگیی بە پەرەسەندنی کێشەکان و ئەو دەرئەنجامە نەرێنییانە نەدا کە دواتر یەخەی حکومەتەکەی گرتەوە، بۆیە سوور بوو لەسەر بۆردومانکردنی ناوچە کوردییەکان لە کاردانەوەی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلولی 1961 لە کوردستانی ئێراق لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرکردەکەی مەلا مستەفا بارزانییەوە، ئەمەش خاڵێکی یەکلاکەرەوە بوو لە سەرهەڵدانی هاوپەیمانییەکی فراوانی ناوخۆیی و ئیقلیمی و نێودەوڵەتی دژی حکومەتەکەی عەبدولکەریم قاسم کە دواتر بە کودەتا شۆڤینی و خوێنڕێژییەکەی شوباتی 1963 کۆتایی هات، کە ڕێکخەرانی ئەو کودەتایە لە بەعسی و ناسرییەکان شەڕیان دژی گەلی کورد بەرپاکرد، زۆر بە شێوەیەکی ناڕەوا سەرانی شۆڕشی تەمموزو حزبی شیوعی ئێراقیان لە سێدارە دا و بە هەزارانیشیان خستنە زیندانەوە ڕووبەڕووی سەختترین ئەشکەنجەو ئازار بوونەوە.
لەگەڵ ئەو کودەتا قەومی – بەعسییەدا کە لەدەرەوەوە پشتگیری کرا، چەندین ڕژێمی سیاسیی سەرکوتکەرانەو خوێناوی دژی گەلی کورد هاتە ئاراوە، من لەو بڕوایەدام کە ئەگەر پێگەیشتنی فیکری و سیاسیی دیموکراسی هەبوایە لای هێزە دیموکراسییەکانی ئێراق بە عەرەب و کوردەوە، هەروەها عەقڵانیەت لە بیرکردنەوە و بەدیهێنانی ئامانجەکان بە گیانێکی خەباتگێڕیی پێویست لە لای کورد و سەرکردایەتییە سیاسییەکەیەوە، هەروەها بوونی دانایی پێویست لای عەبدولکەریم قاسم و بەکارهێنانی ژیری لە پیادەکردنی ژیانی دەستووری و دیموکراسی و وازهێنانی لە تاکڕەویی حوکمڕانی و هەڵوێستێکی عاقڵانە لەهەمبەر دۆزی کورد، ئەوا ئەو کاتە گەلی ئێراق ئەو دۆخەی تێدەپەڕاند کە لەوەتەی 1963 وە تێی کەوتبوو، بەڵام ئەمانە هیچیان لە ئارادا نەبوون.
هێزە بەعسی و قەومچییەکان دوای ڕووخانی عەبدولکەریم قاسم دەستیان بەسەر حکومەتدا گرت، بەڵام سوودیان لە ئەزموونەکانی ڕابردوو وەرنەگرت، بەڵکوو زیاتر سووربوون لەسەر شەڕکردن دژی گەلی کورد و وەک سەیرانێکی بەهار حیسابیان بۆ دەکرد ئەویش لە ڕوانگەی عەقڵییەتی شۆڤینی و سەربازییانەوە بوو کە تەنیا زمانی هێزو شەڕو شۆڕیان دەزانی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوخۆ و بە ئاشکرا ڕەتکردنەوەی مافە نەتەوەییەکانی کورد و نەتەوەکانی دیکە. بۆیە ئەم سیاسەتانە بوونە هۆی زیاتر خوێنڕێشتن و کاولکاری و ماڵوێرانیی میللەت، بەڵام دواتر ڕووخان و لەناوچوونی ئەو ڕژێمە فاشییەی بەدواداهات کە هەمان سیاسەتی دوژمنکارانەی پەیڕەودەکرد.
دواتر جارێکی دیکە ڕژێمی بەعسی سەددامی هاتەوە سەر حوکم، لەوەتەی 1968ەوە تا ڕووخانی ئەو ڕژێمە بە زەبری گورزوەشاندنی هاوپەیمانیی ئەمریکی- بەریتانی لە 10ی نیسانی 2003، گەلی ئێراق لە ژیانێکی کارەساتبارییدا کە پتر لە 35 ساڵ بوون دەیناڵاند، ئەو ماوەیەش بە ناخۆشترین سەردەم و ڕژێم ناسرابوو لە مێژووی ئێراقی تازەدا.
لەژێر بارودۆخی تایبەت و هاوکێشەی هێزە دیاریکراوەکاندا ڕژێمی بەعس ناچار بوو دان بە بوونی گەلی کورددا بنێت لە کوردستانی ئێراق و بەپێی ڕێکەوتننامەی ئاداری 1970 دانی بە هەندێ مافدا نا، بەڵام سەرکردایەتی بەعس هەر لەسەرەتاوە داینابوو کە ئەم ڕێکەوتننامەیە تەنیا قۆناغێکی کورتەو تێدەپەڕێت و خۆی بۆ لێدانی کورد ئامادە کردبوو، بۆیە دەبینین هەوڵی زۆری دا بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم ڕێکەوتننامەیە، ئەویش بە پیلانگێڕان دژی سەرکردایەتیی کورد لە میانی کردەوەیەکی شکستخواردووی تیرۆریستی دژی مەلا مستەفای بارزانی، هەروەها پێشێلکردنی ناوەرۆکی دیموکراسیی و بنەڕەتی پڕۆژەی ئۆتۆنۆمی و گۆڕینی بۆ تەنیا شێوەیەک کە بکەوێتە ژێر دەسەڵاتی بەعسەوە، دیسان هەڵگیرساندنی شەڕی خوێناوی و تۆقاندنی خەڵک و ئەنجامدانی وێرانکاری و ڕاگواستن و ئاوارەکردنی دانیشتووانی گوندان، ڕژێمی دیکتاتۆری بەعس لەلایەن حکومەتی شای ئێرانەوە و بە ڕەزامەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسڕائیل و حکومەتی تورکیا دەرفەتی ئەوەی بۆ ڕەخسا تا لە ساڵی 1975 لە بزووتنەوەی چەکداریی کورد بدات، بەڵام ئەم شۆڕشە جارێکی دیکە هەڵگیرسایەوەو سووربوو لەسەر دابینکردنی مافە ڕەواکانی و بەدەستهێنانی ئازادی. دواتر ئەم ڕژێمە چەندین شەڕی ناوخۆو دەرەکی بەرپاکرد تاکو هێزو دەسەڵاتی خۆی بسەپێنێت، بۆیە دەبینین کارەسات و مەینەتیی یەک لەدوای یەک بەرۆکی ئێراقییەکانی گرت و لە ئاکامدا بە سەدان کەس بوونە قوربانی، لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتایی شەڕی ئێراق- ئێران، ڕژێمی بەعس هەڵمەتی ئەنفال و بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی دژی گەلی کورد گرتەبەر، لە ئاکامدا کارەساتی مەرگ و لە ناوچوونی بۆ کوردستان هێنایەکایەوە، کە بەدەیان هەزار کەس گیانیان لەدەست دا و ئەوەندەی دیکەش بریندارو بێ سەروشوێن بوون، ڕژێم ئەم قەسابخانەیەی دژی گەلی کورد زۆر بە شێوەەکی قێزەوەن و سەرشۆڕی و بە ناوی عروبەو قەومچێتی و پاراستنی یەکێتیی ئێراق و عەرەب ئەنجامدا، ئەم دەستدرێژییانە هەر لەوەوە نەوەستا بەڵکوو دوای ڕاپەڕینی بەهاری 1991 هەر بەردەوام بوو، کاتێ زیاتر لە ملیۆنێک هاووڵاتی کورد و دەیان هەزار عەرەبیش ناچاربوون وڵاتی خۆیان بەجێ بهێڵن و ڕوو لەدەرەوەی ئێراق بکەن، بەڵام سەرباری ئەمەش ئەو ڕژێمە تا ئەو ڕۆژەی ڕووخا هەر بەردەوام پشتی بە بەکارهێنانی هێز دەبەست بۆ یەکلایی کردنەوەی کێشەی کورد.
ئەزموونەکانی زیاتر لە نۆ دەیەی تەمەنی دەوڵەتی ئێراق لە هەردوو سەردەمی پاشایەتی و کۆماری بێ هیچ گومانێک ئمە دووپات دەکاتەوە:
1- هەڵوێست لە هەمبەر مەسەلەی کورد لەگەڵ دامەزراندنی دەوڵەتی ئێراق سەری هەڵدا، ئەو دامەزراندنە نادیموکراسی و پەروەردەییەی عوسمانیی ستەمکارو دیدگای نەتەوەیی و ئایینی دەمارگیر و دڵڕەق ڕەنگدانەوەی لە هەڵسوکەوتی حوکمڕانان و بەشێکی ئۆپۆزسیۆنی ئێراقی هەبوو بە درێژایی ماوەکانی پێشوو، لەوەش خراپتر هەڵوێستی دەسەڵاتی داگیرکاری بەڕیتانیاو کۆڵۆنیال بوو لەهەمبەر دۆزی کورد و بەپەڕاوێزخستنی ڕۆڵی کورد لە ناوچەکەدا و ڕێگەگرتن لە دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆیان لەسەر خاکی کوردستان.
2- ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە ڕژێمە سیاسییەکانی ئێراق هەموویان لەسەر یەک ڕێچکە بوون لە ئاست دۆزی کورد، هەندێ جیاوازییان هەبوو، بەڵام هەڵوێستی جەوهەری لە هەمبەر مافەکانی گەلی کورد و هێنانەدی مافی چارەنووسی هەموویان لە جەوهەردا یەک بوون، هەموو ئەو توندو تیژیانەی بەرانبەر بە کورد بەکاریان هێنا لە سەردەمی پاشایەتی و جاری یەکەمی حوکمڕانیی بەعس و دواتر قەومچییەکان و دواتر سەردەمی دووەمی بەعس جودا بوون.
3- یەکەم دیدگا لەهەمبەر دۆزی کورد تەنیا کورتبین و بێ توانا نەبوو لە بەدیهێنانی ئەو ئامانجانەی دۆزەکە، بەڵکوو هەڵە و پڕ مەترسی و لەخۆبایی قەومی و دوژمنکاری بوو، بە ئاڕاستەی خۆسەپاندن و گوزارشت کردن لە شۆڤینییەت، بۆیە لێرەدا پێویستە ئاماژە بە هەڵوێستی هەندێ قەومییە ئێراقییەکان بکرێت کە دیدو بۆچوونیان تا ڕادەیەک دیموکراسیانە بوو و هەستیان بە پێویستییەکانی هەردوو گەلی کورد و عەرەب دەکرد، ئەمەش دیدو ئاڕاستەیەکی ئەرێنی بوو و بەڵگەی ئامادەباشی بوو بۆ کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونەکانی پێشوو، بە تایبەتیش بزووتنەوەی سۆشیالیستی عەرەبی.
تا ئێستاش خەباتی گەلی کورد ئاڕاستەی پێنج مەسەلەی جەوهەری کراوە، ئەوانە زۆر نین و لە واقعیشەوە دوور نین، بەڵکوو بەشێکن لە مافە ڕەواکان، کە بریتین لە:
* داننان بە مافی تەواو لە چارەی خۆنووسین لەسەر خاکی نیشتمانی خۆی بە هەموو ئازادییەکەوەو لە کەشوهەوایەکی دیموکراسیدا، لەوانە مافی جیابوونەوە و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ.
* داننانی واقعیانە بە گەلی کورد کە بەشێکە لە نەتەوەی کورد کە لە خاکی کوردستانی نێوان چوار دەوڵەتدا دابەشکراوە.
* داننان بە کورد کە مافی هەیە بەشداری بکات لە دانانی بناغەکانی دەوڵەتێکی ئێراقی کۆماری فیدڕالی، کە پشت بە دەستوورێکی دیموکراسی و ژیانێکی ئازاد و فرەیی سیاسی ببەستێت کە ڕێز لە مافی نەتەوەو ئایینەکان و ئایینزاکان و فەلسەفەو ڕای جیاواز بگرێت. هەروەها دان بە مافی مرۆڤ و دۆستایەتیدا بنێت، هاوکات دەست وەرنەداتە کاروباری ناوخۆی دەوڵەتان و گەلانی دیکە و کێشەکانی ناوخۆو دەرەوە بە شێوەی ئاشتیانە چارەسەر بکات.
*داننان بە مافی کورد لە بەکارهێنانی سامانەکەی بۆ بەرژەوەندیی پەرەپێدانی ئابووریی کوردستان لە چوارچێوەی پلانێکی ئیقلیمی کە لەگەڵ پلانی ناوەند هەماهەنگ بێت، ئەمەش هاندەرێکە بۆ زاڵبوون بەسەر دواکەوتوویی و ئەو زیانانەی بەر گەلی کورد کەوتوون.
* کارکردن لەپێناو جێبەجێ کردنی ماددەی 140ی دەستووری ئێراق کە لە ساڵی 2005 پەسندکراکە بە ( ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان) ناوزەدکراوە و چی دیکە ئەمە دوانەکەوێت بە تایبەتیی بۆ کەرکووک و خانەقین و شارەکانی دیکە. ئایا ئەمە لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی گەلی عەرەب لە ئێراق و نەتەوەکانی دیکە ناکۆکە؟ نەخێر ئەمە ناکۆک نییە، چونکە هەر وەک چۆن بۆ عەرەب ڕەوایە کە لە ناوچە عەرەبییەکان فیدڕالییان هەبێت، ئاواش کورد مافی خۆیەتی فیدڕالییەتی لە چوارچێوەی فیدڕالییەت یان کۆنفیدڕالییەتی هەبێت و بەمەش مافی هەموو نەتەوەو ئایین و ئایینزاکانی ئێراق پارێزراودەبێت، پەیوەندییەکانیش بە دەستوور ڕێکدەخرێن.
من لەو باوەڕەدام کە ئێراقی فرەنەتەوە ناتوانرێ لەلایەن هێزێ داگیرکەرو چەوسێنەرو شۆڤینی یان هێزی ئیسلامیی سیاسیی تایفییەوە بنیادبنرێت کە جیاوازی بکات لەنێوان شوێنکەوتووانی ئایین و ئایینزا جیاجیاکانەوە. کە ناسنامەی نیشتمانیی هاووڵاتیانی تێدا پارێزراو نەبێت و تەنیا بڕوای بە بەکارهێنانی چەک هەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوخۆو دەرەوە. جێگەی داخە کە لێرەدا ئاماژە بەوە بکەم کە ڕژێمی سیاسیی تایفگەریی ئێستای ئێراق بە تایبەتیش لە سەردەمی حوکمی نوری مالیکی، بریتی بوو لە ڕژێمێکی گەندەڵ و لەخۆبایی و نەزان و کەم ئەزموون، ئەو پەندی لە ئەزموونەکانی ڕابردوو وەرنەگرت و سووربوو لەسەر ڕۆیشتن لەسەر ئەو ڕێچکەیەی کە ئێراقی بەم ئاکامە گەیاند، بەڵام ئایا بەڕێز عەبادی توانای هەیە بە ڕێچکەیەیکی دیکەدا بڕوات؟ پێویستە عەبادی بەر لە لەدەستدانی کات وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە.
لەکۆتاییدا دەمەوێ بە بیر بەڕێزئەیاد سەماوی بهێنمەوە کە نەتەوەی عەرەب خاوەنی 22 دەوڵەتن، هەندیکیان وەک دەوڵەتانی کەنداو قەبارەبچووکن لە ڕووی دانیشتووان و ڕووبەرەوە، هەندێکیان بەقەدەر قەزایەکی ئێراق نابن یان وەک پارێزگایەکی میسر، لە کاتێکدا نەتەوەی کورد کە ژمارەیان لەنێوان 30-50 ملیۆن کەسە، بەڵام لە دەوڵەتی نیشتمانیی و سەربەخۆی خۆی بێ بەشە، هەروەها گەلی کورد لە ئێراق کە 17%ی دانیشتووان پێکدێنێت، مافی ئەوەی نەبێت کە دەوڵەتێکی سەربەخۆی نیشتمانیی هەبێت، ئایا بەڕێز ئەیاد سەماوی لەخۆی ناپرسێت چۆن دەکرێ گەلی کورد لەم مافە چەسپاوە نێودەوڵەتی و مرۆییە بێ بەش بکرێت؟ باشە چ لۆژیکێکە کە بەڕێز ئەیاد سەماوی باسی دەکات لە وتارەکەیدا ( کازم حەبیب دەیەوێت ئێراق دابەش بکات) یان کۆمەڵێک لە قەومچی و بەعسییەکان و ئیسلامییە سیاسییەکان کە هەمان ڕێچکەیان هەیە، دیارە ئەو لۆژیکی شۆڤینی و تایفەگەرییە ناتوانێت خۆی بەرانبەر واقع و بەڵگەنامەو پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان ڕابگرێت، کە باس لە مافی گەلان و دیاریکردنی چارەنووسیان بە دەستی خۆیان دەکەن.
65 ساڵە من چاودێريی ڕووداوەکانی ئێراق دەکەم و دەتوانم دووپاتی بکەمەوە کە گەلی کورد هۆکاری ئەو هەموو کارەساتە نەبووە کە لە ماوەی نۆ دەیەی ڕابردوودا ڕوویانداوە، بەڵکوو حوکمڕانانی ئێراق لە پشت ئەو هەموو هەڵمەتە سەربازی و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ بوونە، هاوکات بەرپرسن لەو شەڕو ماڵوێرانی و کۆمەڵکوژییە، کەواتە کەی ژیری وعەقڵانییەت سیاسەتی بەرپرسانی ئێراق ڕاستەڕێ دەکەن؟ هەتا ئەگەر هەندێ هەڵە لە سەرکردایەتییەکانی کورد هەبووبێت، ئەوا وەک کاردانەوەیەک بووە بەرانبەر ئەو پەراوێزخستن و کوشتن و کاولکارییەی کە حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی ئێراق و حزبی بەعسی فاشی و سوپای ئێراق دەرحەق بە گەلی هەرێمی کوردستانیان کردووە، بگرە هەر لە کوشتنی 200 هەزار کەس لەوەتەی جاری دووەم بەعس جڵەوی دەسەڵاتی گرتەوەدەست لە ساڵی 1968 تا ڕووخانی لە ساڵی 2003. بۆیە تۆزێک ژیری و لۆژیک و بیرکردنەوەی عەقڵانی و مرۆیی ئەی بەڕێز ئەیاد سەماوی لەهەمبەر گەلی کورد و سەرجەم گەلانی ئێراق.[1]
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
HashTag
Çıme
[1] Mallper | کوردیی ناوەڕاست | www.gulanmedia.com
: 3
Publication date: 08-06-2015 (9 Ser)
Cureya belgeyê: Açarnayiş
Kategorîya Naverokê: Yasayî
Kategorîya Naverokê: Siyasi
Kategorîya Naverokê: Rexne Siyasî
Original Language: Erebkî
Publication Type: Çawkiraw
Xoserı : Êraq
Technical Metadata
: 99%
99%
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
Kilm şınasiye
ZAZAKÎ DE EDATÎ
Kilm şınasiye
BÎBLÎYOGRAFYAYA KITABÊ HÎKAYEYANÊ KURDKÎ (KURMANCKÎ-KIRMANCKÎ (ZAZAKÎ) 2000-2020
Kilm şınasiye
Zazakî World
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
Kilm şınasiye
Bi wergerandina zêdetirî 1000 peyv û 300 hevokên bingehîn ji Zazakî bo Horamî
Kilm şınasiye
Şêx Ebdurehîm, Hewara Dêrsimî û Hedîseyê Serra 1937î
Kıtebxane
Gome
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
Kıtebxane
EZ BÉKES O
Jiyaname
Faruk İremet

Actual
Kıtebxane
RODI SONO PARKE
25-06-2023
سارا ک
RODI SONO PARKE
Kıtebxane
BIZA KOLE ASNAWI KENA
26-06-2023
سارا ک
BIZA KOLE ASNAWI KENA
Kıtebxane
Adır U Asme
29-06-2023
سارا ک
Adır U Asme
Jiyaname
Faruk İremet
01-07-2023
سارا ک
Faruk İremet
Kıtebxane
Dalpeya Cemedyeyên
04-07-2023
سارا ک
Dalpeya Cemedyeyên
Jiyaname
Ahmet Kaya
05-09-2024
شادی ئاکۆیی
Jiyaname
Mestûra Erdelanî
11-08-2024
شادی ئاکۆیی
Jiyaname
Feqiyê Teyran
11-08-2024
شادی ئاکۆیی
Jiyaname
Şerefxan Bidlîsî
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
Jiyaname
Celadet Alî Bedirxan
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
Jiyaname
Baba Tahir
26-07-2024
شادی ئاکۆیی
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
Gome
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
EZ BÉKES O
24-02-2024
سارا ک
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
24-02-2024
سارا ک
  534,837
Pêke
  108,998
  20,148
  103,006
Video
  1,508
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
305,732
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,614
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,933
عربي - Arabic 
30,020
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
17,620
فارسی - Farsi 
9,236
English - English 
7,500
Türkçe - Turkish 
3,664
لوڕی - Kurdish Luri 
1,691
Deutsch - German 
1,631
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
343
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
66
Español - Spanish 
51
Հայերեն - Armenian 
50
Polski - Polish 
49
Italiano - Italian 
48
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
26
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
18
Norsk - Norwegian 
16
Ελληνική - Greek 
14
עברית - Hebrew 
14
Fins - Finnish 
12
Тоҷикӣ - Tajik 
7
Português - Portuguese 
7
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
5
Catalana - Catalana 
3
ქართველი - Georgian 
3
Čeština - Czech 
2
Kiswahili سَوَاحِلي -  
2
Srpski - Serbian 
2
Hrvatski - Croatian 
2
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Lietuvių - Lithuanian 
1
Cebuano - Cebuano 
1
балгарская - Bulgarian 
1
हिन्दी - Hindi 
1
Kom
Zazakî
Kıtebxane 
69
Jiyaname 
8
Çap 
8
Kilm şınasiye  
6
Hilanîna Dosyayî
MP3 
323
PDF 
31,148
MP4 
2,483
IMG 
199,563
∑   Hemû bi hev re 
233,517
Gêrayêne naverokê
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
Kilm şınasiye
ZAZAKÎ DE EDATÎ
Kilm şınasiye
BÎBLÎYOGRAFYAYA KITABÊ HÎKAYEYANÊ KURDKÎ (KURMANCKÎ-KIRMANCKÎ (ZAZAKÎ) 2000-2020
Kilm şınasiye
Zazakî World
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
Kilm şınasiye
Bi wergerandina zêdetirî 1000 peyv û 300 hevokên bingehîn ji Zazakî bo Horamî
Kilm şınasiye
Şêx Ebdurehîm, Hewara Dêrsimî û Hedîseyê Serra 1937î
Kıtebxane
Gome
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
Kıtebxane
EZ BÉKES O
Jiyaname
Faruk İremet
Folders
Kıtebxane - PDF - Erê Kıtebxane - Bajar - Amed Kıtebxane - Cureya belgeyê - Zon yewın Kıtebxane - Publication Type - Çawkiraw Kıtebxane - Kategorîya Naverokê - Helbest Kıtebxane - Xoserı - Bakûrê Kurdistan Kıtebxane - Ziwan - Kurdî, Zazakî Kıtebxane - Kategorîya Naverokê - Kıtebxane - Kategorîya Naverokê - Çand Kıtebxane - PDF - Na

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.83
| | CSS3 | HTML5

|