ئەمڕۆ سێشەممە #17-01-2023# سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان #مەسرور بارزانى#، لە داڤۆس لەگەڵ #لەتیف ڕەشید# سەرۆک کۆماری ئێراق کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە #فوئاد حسێن# وەزیری دەرەوەی ئێراق ئامادەی بوو ، دۆخی گشتیی ئێراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بەپێی دەستوور و کارکردن لەپێناو باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان لە ئێراق تاوتوێ کرا. [1]