ئەو خانمانەی گرفتی قژیان هەیە دەتوانن کەڵک لە پێکهاتە سرووشتییەکان ببینن بۆ نەهێشتنی گرفتەکانیان، ئاوێتەیەک بەسوودە بۆ چارەسەری نەخۆشی پێست، زیپکە و کڕێش و خورانی سەر، دەتوانیت سوودی لێببینیت.
$پێکهاتەکان:$
1-ئاوی سیر (یەک کەوچکی چێشت) .
2-هەنگوین (یەک کەوچکی چێشت) .
ئەم دوانە تێکەڵ بە یەک بکرێت و لەناو بەفرگر هەڵدەگیرێت.
3-گوڵە بەیبوون (سێ کەوچکی چێشت) .
4-ئاو (سێ پەرداخ) .
گوڵە بەیبوون لەناو ئاوەکە وەکوو چایی ئامادە بکرێت و دابنرێت.
5-زەردێنەی هێلکە (یەک دانە) .
6-جێلی ئەلۆڤێرا (یەک کەوچکی چێشت) .
7-کەڵەشاخ گرتن بۆ هەڵوەرین و بەهێزکردنی زۆر بەسوودە.
ئەم دووانە زۆر بەباشی تێکەڵ بکرێت لەگەڵ سیر و هەنگوینەکە، پاشان هەمووی بکرێتە ناو چایی بابەتەکە و تێکەڵ بکرێت.
$بەکارهێنانی:$
تەڕکردنی پێستی سەر و قژ بەم گیراوەیە وە لە دوای (20 خولەک) شۆردنی بە شامپۆ.
هەفتەی یەکجار بەکار دەهێنرێت. [1]