ئەگەر دەوڵەت هاتە سەری، بزەڕە وەکی کەری.
بە یەکێک ئەوترێ کە بە پارە و دارایی زۆر یاخی بووبێت. پەندەکە مەبەستی لە کەسانی نازانە، لەناو کۆمەڵگەدا نموونەیان زۆرە، بەهۆی پارە و ماڵی دنیاوە دەخەڵەتێن و ڕەفتار و کرداری نەشیاو بۆ بەرانبەرەکانیان ئەمجامدەدەن، بەڵام لە کۆتاییدا بەهۆیەوە ناشرین و بێزاراو دەبن. [1]