ئێوارەى ئەمڕۆ هەینى #20-01-2023#، #نێچیرڤان بارزانى#، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا لەگەڵ هەدوو بنەماڵەى قوربانییانى #دهۆک#، پرسە و سەرەخۆشى لێکردن کە شەوى چوارشەممەى ڕابردوو #18-01-2023# لەسەر ڕێگەى (نسێبین) ى سەر بە پارێزگاى #مێردین# لە تورکیا، لە ئەنجامێکى پەلامارێکى چەکداریدا، گیانیان لە دەست دا
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى دەربڕینى هاوسۆزى و هاوخەمیى قووڵى خۆى لەگەڵ خێزان و بنەماڵە و کەسوکارى قوربانییان، هیواى خواست خواى مەزن گیانى قوربانییان بە بەزەیى و میهرەبانیى خۆى شاد بکات و ئارامى و دڵنەوایى بە هەمووان ببەخشێت.
بەڕێز سەرۆکى هەرێمى کوردستان، هەروەها خانەوادەى قوربانییانى دڵنیا کردەوە کە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانى تورکیا لە نزیکەوە بەدواداچوون دەکات و بەردەوام دەبن تا ئەوکاتەى تاوانباران دەدرێنە دادگا و بە سزاى خۆیان دەگەن.
لاى خۆیانەوە خێزان و کەسوکارى هەردوو بنەماڵەکەى قوربانییان، سوپاس و پێزانینیان بۆ پەیوەندى و هاوخەمى و هاوبەشیى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لە پرسەکەیاندا دەربڕى و داوایان کرد لایەنە پەیوەندارەکانى هەرێمى کوردستان لە هەوڵەکانیان بەردەوام بن تاکو تاوانباران و بکوژانى ئەندامانى خێزانەکانیان دەدەرێنە دادگا و بە سزا دەدەرێن. [1]