گەندەڵی لە خەرجیەکان؟ نەخێر
ئاست و توانای ڕاهێنەر و یاریزانان؟ نەخێر
کێشەو گرفتی ژوورەکان؟ بەڵێ
نەهێشتنی خۆشەویستی لەنێوان خۆیان؟ بەڵێ
یانەی هەولێر ماوەی چەند ساڵێکە بەقەیرانی بێ ئاست و ناجێگیری ئاستی یاریکردنی گوزەر دەکات.
لە وەرزی ئەمساڵدا بێ ئاست و توانای هێزی یاریکردنی زۆر بە ئاشکرا دەردەکەوێت.
کۆمەڵێک پۆست و نووسین و کۆمێنتی هەمە جۆرم بینی، پێم وایە هیچێک لەوانە پەنجەیان نەخستۆتە سەر برینەکە ڕاستەقینەکەی.
ڕەنگە ئەوان لە منێک لە یانەی هەولێر نێزیکتر بن و ئاگاداری هەندێ کەم و کورتی و ئاستی یاریکرکردنی یاریزانان و پلان و تەکتیکی ڕاهێنەر بن.
ڕۆژنامەنووسێک لە کرۆیف دەپرسی بیرت لەوە کردۆتەوە چۆن لە یانەیەکی دەوڵەمەندو خاوەن پارە ببێتەوە؟ کرۆیف لەوەڵامدا دەڵێت: نەمزانیوە لە تۆپی پێ پارە گۆڵی کرد بێت و گۆڵ تۆمار بکات، یاریزانان گۆڵ تۆمار دەکەن نەک پارە.
هەر یانەیەک لە جیهان کاتێک بەو ڕۆژگارە تێ دەپەڕێت زیاتر بۆ کێشەو گرفت و دەستەکانی پشت پەردە دەگەڕێتەوە.
بەشی زۆری کێشەکان بۆ ئەو ژورانەی لەنێو یاریگا و دەرەوەی یاریگایە.
کێشەو بێ ئاستی یانەی هەولێر لە ڕاهێنەر و یاریزانان و دارایی نییە، دەکرێت بەشێک یاریزانان لێی بەرپرسیاربن بەڵام ئەمەش بۆ هۆکاری ئەوەی لە ژوورەکان دەگوزەرێت.
بمورن ئەگەر بەشێوازێکی شاراوە وشەکانم وەشاندبێت.
بە برایانم لە هەڵسوڕێنەرانی یانەی هەولێر دەڵێم: ئێوە بەر لە هەموو کەسێک دەزانن هۆکار چییە و دەشزانن چۆن چارەسەری دەکەن.
[1]