بە شوانی (گاوانیی) عاری نییە، بە نانەوەچنی عارە.
لە گوندەکانی وڵاتی کوردەواردا لە هەندێک ناوچە، هەندێک کار خەڵکی بە عەیبەی دەزانن، وەک کاری گاوانی، چونکە دەبێت گاوان هەموو ڕۆژێک ماڵ بە ماڵ بگەڕێ و پێخۆر کۆبکاتەوە، ئەوە بە هەموو کەسیک ناکرێت، پەندەکە بە کەسێک ئەوترێ کە ئیشێکی گرتبێتە دەست و پێی عەیب نەبێ، کەچی لە هێنانەدی مەرجێک لە مەرجەکانی ئیشەکەی پێ عەیب بێ.[1]