بە کەروێشک ئەڵێ ڕاکە، بەتانجی ئەڵێ بیگرە.
کەروێشک: گیاندارێکی کێوی گیاخۆرە، زۆر بەسزمان و بێوەیە، تانجی: لە کوردەواردا ڕاوچییەکان بۆ ڕاو بەکاریدێنن، چونکە توانای ڕاکردنی بەدوای نێچیردا زۆرە. پەندەکە بە کەسێکی ناپاکی دووڕووی ناکەس ئەوترێ کە بە دڵی ئەو کەسانە کردار و ڕەفتار و قسەدەکات کە لەگەڵیاندایە.[1]