عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەڕڵەمانی کوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی:
چەند مانگ پێش ئێستا بە فرۆشتنی زەویەکی نایاب، پێشنیاری چارەسەری ئاوی #دەربەندیخان#مان خستە بەردەست جێگری سەرۆکی حکومەت.
ئەمڕۆ پاش گفتوگۆ لەگەڵ جێگری سەرۆکی حکومەت ڕەزامەندی کۆتایمان وەرگرت و سەرۆکی شارەوانی ڕاسپارد.. زەویەکە نزیکەی 20 ملیۆن دۆلار بکات، بەشێکی تەرخان دەکرێت بۆ تەواوکردنی ئاوی دەربەندیخان و بەشێکیشی بۆ خزمەتگوزاری #سلێمانی#.
سوپاس بۆ جێگری سەرۆکی حکومەت بۆ قبوڵکردنی پێشنیارەکەمان. [1]