ببی بە ئاگر، کوێ ئەسوتێنی.
ئاگر لە هەر جێگەیەک بەربێت، هەموو کاڵا و پێتاکی ئەو ناوە ئەسووتێنێت و زیانێکی گەورە دەدات، پەندەکە مەبەستی لە کەسێکی بێدەسەڵات و کەم هێزە کە بەرانبەر دوژمنەکەی هیچی لە دەست نەیەت و نەتوانێ هیچ بکات، لەگەڵ ئەوەدا ستەمکار گاڵتەی پێبکات و ئەم پەندەی پێ بڵێت.[1]