ناونیشانی بابەت: ئاونەهاتنەوە
ئامادەکردن: د. #ڕەنج بیلال کاکەیی#
ئاونەهاتنەوە واتە تۆواو نایەتە دەرەوە، تۆواو فڕێ نادرێتە دەرەوە و گرژبوونی ماسوولکەکان بە شێوەیەی ڕێکوپێک ڕوونادات کە بەرپرسن لە کردنەدەرەوە و فڕێدانی تۆواو.
$هۆکارەکانی بە گشتی ئەمانەیە:$
1- دەرمان: وەکوو هەندێک لە دەرمانەکانی بەرزپەستانی خوێن، دەرمانی گەورەبوونی پرۆستات، دەرمانەکانی خەمۆکی، هەندێک لە دەرمانەکانی نەخۆسی دەروونی.
2- نەخۆشی شەکرە، لەبەرئەوەی دەمارەکان کاریان تێدەکرێت کە بەرپرسن لە ڕەپبوون، و فڕێدانی تۆو
3- زیان گەشتن بەدەمارەکانی سیمپاسی، وەکوو لە کاتی برینداربوونی دڕکەپەتک، نەشتەرگەری کۆڵۆن و ڕێکە، نەشتەرگەری بۆرییەکانی خوێن لە ناوسکدا.
4- نەشتەرگەری کە زیان بە ئەندامەکانی ئاوهاتنەوە بگەیەنێت وەکوو لابردنی پرۆستات.
$چارەسەری ئاونەهاتنەوە:$
- ئەگەر هۆکارەکە دەرمان بێت ئەوا پێویستە بگۆڕێت بۆ جۆرێکیتر کە ئەو حاڵەتە درووست نەکات.
- ئەگەر بەهۆی تەسکبوونەوەی میزەڕۆوە درووست بوو ، ئەوا چارەسەری تەسک بوونەوەکە دەکرێت.
- ئەگەر هۆکارەکە شەکرە بوو، پێویستە بە باشی شەکرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.
- ئەگەر هۆکارەکان ئەو خاڵانەی سەرەوە نەبوو، ئەوا پزیشکی پسپۆڕ هەندێک دەرمان دەستنیشان دەکات بۆ نەخۆشەکە، یاخود بە ڕێگای ئامێری لەرەلەر کە بە شێوەی فیزیکی کاردەکات لەسەر شانەی زەکەر یاخود بە تەکنیکی ئاوهاتنەوە لە ڕێی تەزووی کارەباییەوە کە پرۆبێکی کارەبایی تایبەتە. [1]