بێ دەرپێ، دوو کەز جاو لە خودا ئەسێنێ.
جاو: تەنراوێکە قوماشە وەک بلووری بەڵام ڕیسەکەی ئەستوورترە، بە خەڕەک دەڕێسرێت و جۆڵا درووستیدەکات (فەرهەنگی خاڵ) بێ دەرپێ: مەبەست لە کەسی ڕەشورووت و نەبووە. پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە هەر کەسێک هەر شتێکی پێویست بێت، داوا لە خودا دەکات بەدەستی بهێنێت. [1]