سەرۆک کۆمار دکتۆر #لەتیف ڕەشید# ، ڕۆژی یەکشەممە #19-02-2023#، لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەڕڵەمان کۆبۆوە. لە میانی دیدارەکەدا، باس لە بارودۆخی گشتی وڵات و ڕۆڵی چاودێری و یاسایی ئەنجوومەنی نوێنەران و گرنگترین بابەتەکانی پەیوەست بە یاساکان کرا کە بەرنامەی کاری حکومەت لەخۆ دەگرێت لە ناویشیاندا یاسای بودجەی فیدراڵی و هەڵبژاردن.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ئامادەکارییەکانی میوانداری سی و چوارەمین کۆنفرانسی یەکێتی پەڕڵەمانەکانی عەرەبی لە #بەغدا# کرا، کە لەم مانگەدا بەڕێوەدەچێت. [1]