پشتم سەفین بێ، تف لە ئاسمان ئەکەم.
سەفین: ناوی شاخێکی سەخت و کوێستانییە لە وڵاتی کوردەوار، دەکەوێتە سنووری شاری هەولێر، لە پشت شارۆچکەی شەقڵاوە، مەبەست لە کەسی بە پشتوپەنا و خاوەن خزم و کەسە، لە هەر ڕۆژگارێکدا هەر گرفتێکی تووشبێت لەگەڵ هەر دەستە و تاقمێکی بەهێزدا، دەتوانێت بەگژیاندابچێ. [1]