ناونیشانی بابەت: ئەو پشکنینانەی کە پێویستە ھەموو منداڵێک بیکات
ئامادەکردن: د. #گەوهەر سەمەد#
پێشەکی ئەمەم نەنووسیوە بۆ ئەوەی بەیانی ھەموو بڕۆن دەست بکەنە ئەوپشکنینانە چونکە جگەلەمانە چەندین پشنینی تریش ھەیە کە پێویستە بکرێن لە منداڵێکەوە بۆ یەکێکی تر ئەگۆڕێت ، بەڵام لێرەدا تەنھا بەکوورتی باسی چەند جۆرێک ئەکەین کە ئەگەر پێت کرا ساڵی یەکجاریش بێت بۆ منداڵەکەتی بکەیت:
1- پشکنینی ڕێژەی خوێن: بۆ ئەوەی بزانی کە کەمخوێنە یان نا بۆ ئەوەی زوو دەست بە چارەسەر بکرێت.
2- پشکنینی ئاسن: ھەموو منداڵێک کە ڕێژەی خوێنت بۆکردو دەرکەوت خوێنی کەمە پێویستە پێش ئەوەی دەست بە چارەسەر بکەیت بزانین کە ئایا ئەو کەمخوێنیە بەھۆی کەمی ئاسنە یاخود ھۆکاری تر وەکوو تالاسیما، کەمی مادەی فۆلیک یاخود ڤیتامین B12 کە ئەوانە ھەرکەو چارەسەری جیاوازە. (بەداخەوە ئەبینین بێ ئەوەی بزانن کە ئایا ھۆکاری کەمخوێنێکە چییە دەست ئەکە پێدانی شروبی ئاسن)
3- پشنینی میز: زۆرگرنگە بەشێوەیەکی بەردەوام پشنینی میز بۆ منداڵەکەت بکەیت بۆ ئەوەی بزانین کە ئایا ھەوکردنی ھەیە یاخود بەرد ، یاخود نەخۆشی شەکرە کە مادەی گلوکۆز لە پشکنینەکە دەرئەچێ.
4- ڕێژەی شەکری خوێن: ڕەنگە بڵێن نەخۆشی شەکرە لە منداڵان نییە، بەپێچەوانەوە زۆر لە منداڵان تووشى ئەونەخۆشییە ئەبن و زۆر جار ھیچ نیشانەیرکی دیاریکراوی نییە (تەنھا ئەم ھەفتەیە دوو منداڵمان دەست نیشانکرد کەنەخۆشی شەکرەیان ھەیە)
تێبینی: زۆرجار نامەم بۆدێت دکتۆرە منداڵەکەم ئاوھا و ئاوھایە چی فەحسێکی بۆ بکەم؟ بەڕاستی بەنامە فەحس نانووسرێ کەمنداڵەکە ئەبینی دواتر بە پێی باری منداڵەکە قەرار ئەدرێ کە چی فەحسێکی پێویستە، یاخود فەحسەکان لەگەڵ خۆیان ئەھێنن و دواتر منیش جۆرێکی تریان بۆ ئەنووسم ئەڵێن دووبارە بڕۆینەوە خوێن لەمنداڵەکە ڕاکێشین؟ بۆیە باشترە دکتۆر منداڵت ببینێ و دواتر بڕۆی پشکنین بکەیت و مەرجیش نییە ھەمان ڕۆژ بیکەیت. [1]