ناونیشانی بابەت: دانیشتنی منداڵ بەشێوەی پیتی W
ئامادەکردن: د. #گەوهەر سەمەد#
زۆر جار ئەبینین منداڵ بە شێوەی پیتی ئینگلیزی W دائەنیشن ڕەنگە زۆر لە دایکان و باوکانیش لایان ئاسایی بێت و نەزانن کەزیان بە ئێسک و ماسوولکەی منداڵەکە ئەگەیەنێت لە داھاتوودا، بۆیە لێرەدا بەکوورتی باسی زیانەکانی ئەکەین:
$زیانەکانی:$
1- لاوازی ماسوولکەکانی حەوز و ڕان و سووڕانی جومگەی سمت.
2- سوڕانی ئەژنۆی منداڵەکە کەدەبێتە ھۆی لاواز بوونی ماسوولکەو جومگەی ئەژنۆ کە دواتر ئەبێتە هۆی خواربوونی قاچ و ناڕێکی لە ڕۆشتن.
3- تووندبوونی ماسوولکەکانی سمت کە وا ئەکات منداڵەکە زوو ماندوو بێت کاتێک لەسەر قاچەکانی ئەوەستێت و ھاوسەنگی منداڵەکە تێک ئەدات.
4- بەشێوەیەکی گشتی ئەبێتە ھۆی دواکەوتنی گەشەی ئێسک و ماسوولکە و تەنانەت زیان بەدەمارەکانیش ئەگەیەنێت.
5- لاوازی ماسوولکەی پشت و سک چونکە کە بەوشێوەیە دائەنیشێت ڕاسەوخۆ پەستان (ضغط) ئەخاتە سەر ئەو ماسولکانە.
$چارەسەر:$
- پێویستە لەسەرەتاوە ڕێگری بکەیت لەوەی منداڵەکەت فێری ئەو جۆرە دانیشتنە ببێت.
- ئەگەر تا ئێستاش نەتزانیوە ئێستاش درەنگ نییە و پێویستە دوست بکەیت بە چارەسەر. لە نەخۆشخانەی ئازادی بەشی ڕاھێنان و چارەسەری سرووشتی منداڵانمان ھەیە کە یارمەتیت ئەدەن کە منداڵەکەت ئەو جۆرە دانیشتنە تەرک بکات فێری چەندین ڕاھێنانت ئەکەن. [1]