ناونیشانی بابەت: ڕشانەوەی منداڵی ساوا
ئامادەکردن: د. #گەوهەر سەمەد#
کێشەیەکی زۆر باوە لە منداڵی ساوا لەیەکەم 6 مانگی تەمەنیان، ھۆکارەکەی ئەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە دەرچەی سەرەوەی گەدە بەتەواوی گەشەی نەکردووەو کاتێک شیرەکە ئەڕواتە ناو گەدەوە دووبارە ئەگەڕێتەوە بۆ ناو سوورێنچک (ڕێڕەوی خواردن لەدەمەوە بۆ گەدە) .
- منداڵەکە لەدوای زۆربەی شیر خواردنەکان ئەڕشێتەوەو، دایکەکە زۆر ناڕەحەت ئەبێ، جگە لەوەی کە پێویست ئەکات بەردەوام جلی خۆی و منداڵەکەی بگۆڕێت و ئەترسێت لەوەی کە منداڵەکەی سوودی لە شیرەکە نەبینیبێت و تێر نەبوبێت.
- بەزۆری لەدوای تەمەنی 6 مانگی نامێنێت، بڕێکی کەمیان ڕەنگە تاکو تەمەنی ساڵ ھەربەوشێوەیە بن و دواتر باش ئەبن.
$چارەسەر:$
- بەزۆری پێویستی بەچارەسەر نییە و کە گەوەرتر ئەبن چاک ئەبن.
- کە شیری قوتو بخوات باشترە جۆرێکی باشی بۆ بەکاربھێنێت و ھەندێ جار وا پێویست ئەکات شیری تایبەتی بۆ بەکاربھێنێت.
- لەدوای ھەموو شیر خواردنێ پێویستی دایک منداڵەکە بداتە سەر شانی و قلپی پێ بداتەوە.
$پێویستە پزیشک بیبینێت ئەگەر:$
1- ڕشانەوەکە زۆر بوو، منداڵەکە کێشی زیادی نەکردبێت.
2- منداڵەکە پیسایی نەکات و گریانێکی زۆری ھەبێ.
3- پیسایی خوێنی لەگەڵ بێ. [1]