ناونیشانی بابەت: کرمى منداڵ
چۆن دەزانیت منداڵەکەت کرمی ھەیە؟
نیشانەکانی کرمی منداڵ و چارەسەری؟
ئامادەکردن: د. #گەوهەر سەمەد#
کرمی ڕیخۆڵە لە منداڵاندا باوە و دیارترین نیشانەکانی:
1- خوران و سووربوونەوەی پێست (لە دەوروبەری کۆمی منداڵ)
بەتایبەتی لەشەودا، زۆرجار ئەبێتە ھۆى کەمخەوى.بۆیە زۆر پێویستە ئاگاداری منداڵەکەت نیت و چاودێری بکەیت و لەوکاتانە خۆت تەماشای منداڵەکەت بکەیت.
2- ئازاری سک و ھەندێ جار قەبزی.
3- کەمبوونی ئارەزووی خواردن و کەمی کێشی منداڵ.
4- کەمخوێنی (کەمی مادەی ئاسن)
5- ھەوکردنی بەردەوامی میزەڵدان وکۆ ئەندانی میز.
6- زۆر جار کرمەکە لە پیسایی منداڵەکە بە ئاسانی ئەبینرێ.
=KTML_Bold=چارەسەر و ڕێگەگرتن لە بڵاو بوونەوەی:=KTML_End=
1- دەست شۆرینی بەردەوام: پێویستە منداڵەکەت فێر بکەیت بەردەوام دەستی بشوات .
2- جلوبەرگی منداڵەکە ڕۆژانە بە ئاوی گەرم بشۆرێت و تەنانەت جێگای خەوتنی ھەموو خێزانەکە بشۆرێت کاتێک زانیت یەک لە منداڵەکانت کرمی ھەیە، پاکوخاوێنی باشترین چارەسەرە.
3- دەرمان کە پێویستە دکتۆر دیاری بکات و زۆر جار واپێویست ئەکات ھەموو ئەندامانی خێزانەکە بیخۆن. [1]