ناونیشانی بابەت: تەندرووستی منداڵی خوار یەکساڵ
ئامادەکردن: د. #گەوهەر سەمەد#
زۆرگرنگە دایک و باوک گرنگی بەمنداڵی خوار یەک ساڵی بدەن و ھەر چی کێشەیەک ڕوویدا شەرت نییە غازات بێت یان بەھۆی ددان ھاتنی بێت. منداڵ تاکو یەکساڵی تەمەنی زۆرگرنگە 4-5جار لەلایەن پزیشکەوە ببینرێت و دڵنیا بیت لەوەی کە منداڵەکەت بێ کێشەیە.
ئەم نەخۆشیانەی خوارەوە ھەمووی لە خوار یەکساڵین و منداڵ ھیچ نیشانەیەکی پێوە دیارنیە بەڵام بە پشکنینی پێشوەخت دەرئەکەوێت و بێگومان چارەسەرەکەشی ئاسانترە ئەگەر زوو دۆزرایەوە:
1- غودەی تەمەڵ.
2 دەرچونی یان ترازانی جومگەی حەوز.
3 ئۆتیزم.
4- کێشەو ناتەواوی بیستن
ئەمانەو چەندان نەخۆشی تر بە پشکنینی پێشوەخت (کشف المبکر) دەرئەچێت. [1]