جایەڵ وەک کوێر وایە.
کوێر مەبەست لە کەسی نابینایە. جایەڵ: جەحێڵ یان کەسی گەنج و تازە پێگەشتوو. کەسە گەنج لەبەر ئەوەی هەشتا توانای بیرکردنەوەی کامڵ نییە، ناتوانێت بە درووستی بڕیار لەسەر ئاییندە و داهاتووی بدات، دەکەوێتە هەڵەوە، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە کەسی جەحێڵ هەڵەشەیە چونکە دڵی بۆ هەموو جوانێک لێدەدات نازانێت کامیان بخوازێت.[1]