ناونیشانی بابەت: چارەسەری ئەگزیما
ئامادەکردن: د. #گەوهەر سەمەد#
ئەگزیما بەوە ئەناسرێتەوە کە پێستەکە وشک ئەبێت و خورانی لەگەڵ ئەبێ، ئەگزیما نەخۆشییەکى درێژخایەنەو چارەسەرەکە بە ڕۆژێک و دووان ناکرێ.
گرنگترین خاڵەکان لە چارەسەرکردنی بریتین لە:
- پێستی منداڵ بە بەردەوام چەوری بکەیت (ترطيب-شێدارکردنەوە) .
- منداڵ کەم بشۆیت ( ھەفتەی دووجار بەسە) . ڕاستەوخۆ دوای شۆرین کرێمی شێدارکردنەوە بەکاربھێنرێ
- مادەی بۆندار بەکار مەھێنە (کلێنسی تەڕ، سابوون و شامپۆی بۆندار) .
ھەندێ جار جگە لە کرێمی شێدارکردنەوە پێویستی بەکرێمی تر ئەبێت بۆماوەی کاتی کە پێویستەلەلایەن دکتۆرەوە بۆی بنووسرێت. [1]