ناونیشانی بابەت: پینج پرسیاری گرنگ دەربارەی منداڵی ساوا کە پێویستە بکرێت لەکاتی سەردانی کردنی پزیشک
ئامادەکردن: د. #گەوهەر سەمەد#
1- بڕی شیری پێویست بۆ منداڵی تازە لەدایکبوو:
- شیری دایک لەیەکەم 4مانگی تەمەن زۆر گرنگە و پێویستە ھەرکات منداڵەکە ویستی پێیبدرێت و لەھەر شیردانێک مەمک بەتەواوی بدرێت و ھیچی تیانەمێنێت لە ماوەی (15بۆ20 خولەک) و ھەر ئەوەشە وائەکات بڕی شیری دایک زۆرتربێت.
- شیری قوتو بە پێی تەمەن و کێشی منداڵ دەگۆرێت ، بۆ نموونە ھەر منداڵێکی تازە لەدایک بوو ئەگەر کێشی لەنێوان (2.7کگم -4کگم) پێویستیان بە (380-620 ملیلیتر) ئەبێت لەرۆژێکدا ، ھەمو 2بۆ 3کاتژمێر جارێک پێویستەت پێان بدرێت.
- 1رەقەم شیر یەکسانە بە 30ملیلتر واتا (620ملیلتر = 20رەقەم) لە ماوەی 24کاتژمێر.
2- چۆنییەتی نووستنی منداڵی ساوا؟
پێویستیە زۆر وریای نووستنی منداڵی ساوا بیت لەیەکەم ساڵی تەمەنی پێویستە لەسەر پشت بخەوێت و نەھێلێت لەسەردەم یان لەسەرلا بخەوێت چونکە ئەگەری ئەوە ھەیە منداڵ لەسەردەم ڕێرەوی ھەناسەی بگیرێت و تووشی مردنی لەناکاو ببێت یەتایبەت لەخوار تەمەنی 6 مانگی (sudden infant death syndrome)
3- گرنگیدان بەناوکی منداڵی ساوا
- ناوکی منداڵی ساوا لە ماوەی ھەفتەی یەکەمی ژیانی پێویستە بەوشکی بھێڵدرێتەوە و ڕێگە نەدرێت تەربێت یان دایبی منداڵەکە بچێتە سەری و تووشی ھەوکردن ببێت.
-لەدوایی ھەفتەی یەکەم ناوکی منداڵەکە ئەکەوێت و ھەندێ جار ئەمێنێتەوە تاکو ھەفتەی سێیەم.
-بەھیچ شێوەیەک نابێت ئەسپرین و پاراسیتۆڵ و بۆدرە بخرێتەت سەری یاخود دابپۆشرێت بەکلێنس و باشتر وایە دیاربێت و ھەوا لێی بدات.
4-کوتان لەھەفتەی یەکەمی منداڵی تازە لەدایکبوو:
-لەکاتی لەدایکبوون چی بەسرووشتی بێت یاخود نەشتەرگەری پێویستە ھەموو منداڵێک ڤیتامین K وەربگرێت بۆ ئەوەی ڕێگە لە خوێنبەربوون بگیرێت.
-کوتانی دژە ھەوکردنی ڤایرۆسی جگەر جۆری B.
- کوتانی دژە سیل.
- کوتانی دژی ئیفلیجی منداڵان.
5- کێشی منداڵی تازە لەدایکبوو
کێشی منداڵی ئاسایی تازە لەدایکبوو لەنێوان 2، 5 بۆ 4 کگم ئەبێت، ئەگەر ماوەی دووگیانیی دایکەکە 37-40ھەفتە بوبێت.
زۆربەی ئەو منداڵانەی کێشیان لەخوار 2، 5 یان سەروی 4 کگم ئەبێت ڕووبەڕووی کێشەی تەندرووستی دەبنەوە. [1]