ناونیشانی بابەت: کەی گوێی منداڵ کوون بکرێت؟
ئامادەکردن: د. #گەوهەر سەمەد#
تا ئێستا 2023 بەڕوونی لە زانستی پزیشکی نەوتراوە کە گوێ کوونکردنی منداڵ چ کاتێک باشە، بەڵام هەموو توێژینەوەکان لەگەڵ ئەوەن کە لە 3 مانگی یەکەم نەکرێ، چوونکە منداڵ بەرگری لەشی کەمە و لەگەڵ هەر هەوکردنێک ئەگەر ئەوەی هەیە لەرێگای خوێن بە هەموو لەشی بڵاو بێتەوە. دووبارەشی ئەکەمەوە لە 3 مانگی یەکەم نەکرێ، ئەگەر تۆ کردووتە سوپاس بۆ خوا هیچ ڕووی نەداوە، ئەوە منداڵی تر هەیە تووش بووە. [1]