Cigerayîş



Search Options





     Kilaviya


Cigerayîş
Navên Kurdkî
Çıme
Dîrux
Video
Weynayen berşav
Survey
Miyançı
Derax
Afîneyen Kurdipedia
E-Mail Serkı / estertış
Spell Check
Kilaviya
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kurabiye
Zıwan
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Cigerayîş Miyançı Zıwan
Navên Kurdkî
Çıme
Dîrux
Video
Weynayen berşav
Survey
Derax
Afîneyen Kurdipedia
E-Mail Serkı / estertış
Spell Check
Kilaviya
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Derax
 
 
 Afîneyen Kurdipedia
 
 
 
  - Kurdipedia
 Destdayi
Jiyaname
Ahmet Kaya
05-09-2024
شادی ئاکۆیی
Jiyaname
Mestûra Erdelanî
11-08-2024
شادی ئاکۆیی
Jiyaname
Feqiyê Teyran
11-08-2024
شادی ئاکۆیی
Jiyaname
Şerefxan Bidlîsî
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
Jiyaname
Celadet Alî Bedirxan
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
Jiyaname
Baba Tahir
26-07-2024
شادی ئاکۆیی
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
Gome
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
EZ BÉKES O
24-02-2024
سارا ک
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
24-02-2024
سارا ک
  525,658
Pêke
  111,592
  20,439
  106,288
Video
  1,587
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
289,423
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
90,727
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,204
عربي - Arabic 
31,472
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
19,436
فارسی - Farsi 
10,765
English - English 
7,737
Türkçe - Turkish 
3,678
Deutsch - German 
1,805
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Kom
Zazakî
Kıtebxane 
69
Jiyaname 
8
Çap 
8
Kilm şınasiye  
6
Hilanîna Dosyayî
MP3 
326
PDF 
31,897
MP4 
2,618
IMG 
204,635
∑   Hemû bi hev re 
239,476
Gêrayêne naverokê
Kıtebxane
RODI SONO PARKE
Kıtebxane
BIZA KOLE ASNAWI KENA
Kıtebxane
Adır U Asme
Jiyaname
Faruk İremet
Kıtebxane
Dalpeya Cemedyeyên
سزای خەڵک وەک گوشاری سیاسی
Kom: Kilm şınasiye | : کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Bol rind
Miyan
Xırab niya
Xırab
Metadata
RSS
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

سزای خەڵک وەک گوشاری سیاسی

سزای خەڵک وەک گوشاری سیاسی
$سزای خەڵک وەک گوشاری سیاسی$
#عارف قوربانی#
شتێکی نامۆ نییە و تا ئەندازەیەک لە هەموو دونیادا خەڵک لە ململانێ سیاسییەکاندا بەکار دەبرێن. هەرچی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی هەیە تەرەفە سیاسییەکان هەوڵ دەدەن بیقۆزنەوە بۆ بەدیهێنانی ئامانجە سیاسییەکانی خۆیان. تەنانەت زۆر جار خەڵک دەکرێنە گوشاری سیاسی بۆ سزادانی دەسەڵات. هەرێمی کوردستانیش بەدەر نییە لەم دیاردە سیاسییە و بگرە هەر لە بنەڕەتەوە درووستبوونی بزاوتی چەکداری کورد لە باشوور قۆستنەوەی ناڕەزایەتی ئاغا و دەرەبەگ و خاوەن موڵکەکانی کورد بوو دژ بە بڕیاری چاکسازیی کشتوکاڵی لە ئێراق کە عەبدولکەریم قاسم وەک پڕۆژەیەک کاری لەسەر دەکرد.
بەڵام ئێستا لە ئێراق و کوردستان وەک زۆربەی شتەکانی دیکە ئەمیش پێچەوانە بووەتەوە، لەبری ئەوەی خەڵک بەکار ببرێت وەک گوشار بۆ سزای سیاسی لایەنەکانی دەسەڵات، کەچی لایەنە سیاسییەکان و کارەکتەرەکانی دەسەڵات سزای خەڵک دەدەن وەک گوشاری سیاسی بۆ سەر ڕکابەرەکانیان. لێکەوتەی ئەم جۆرە نالۆژیکییە لە بەڕێوەبردن و ململانێی سیاسی لە ئێراق و کوردستاندا بەدیاریکراوی لە پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستاندا ڕەنگیداوەتەوە.
وا بۆ هەشت ساڵ دەچێت هەرێمی کوردستان کەوتووەتە ناو قەیرانێکی داراییەوە، سەرەتای درووستبوونی ئەم کێشەیە دەگەڕێتەوە بۆ ململانێی سیاسیی نێوان پارتی و یەکێتی، هەروەها ململانێی سیاسیی نێوان هەولێر و بەغدا. واتا لە بنەڕەتدا کێشەکە کێشەی دارایی نەبوو، بەڵکوو کێشەیەکی سیاسی بوو. هەوڵدان بۆ بەکاربردنی خەڵک وەک گوشاری سیاسی لە ململانێ‌ سیاسییەکەدا ئەنجامێکی پێچەوانەی لێکەوتەوە، خەڵک سزاکەی چەشت نەک لایەنە ناکۆکەکان. بڕینی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن مالیکییەوە پەیوەندیی بە ململانێ‌ سیاسییەکانی پارتی و یەکێتی لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان و ناکۆکیی سیاسیی نێوان هەولێر و بەغداوە هەبوو، نەک وەک ئەوەی دەگوترێت لەبەر ئەوە بوو هەرێمی کوردستان سەربەخۆ نەوتی دەفرۆشت.
دوای ئەم ڕووداوە و بڕینی بودجەی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە، هەرێمی کوردستان هاتنی داعشی قۆستەوە بۆ دەستگرتن بەسەر نەوتی کەرکووکدا و بەپاساوی ئەوەی بەغدا بودجە ناداتە کوردستان، تا 16ی ئۆکتۆبەر هەرێمی کوردستان نەوتەکەی دەفرۆشت. لە 16ی ئۆکتۆبەردا نەوتی کەرکووک لە دەستی هەرێمی کوردستان دەرهێندراو بە ناوبژیوانی ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان بەغدا بڕیاریدا مانگانە بڕێکی دیاریکراو پارە بداتە هەرێمی کوردستان بۆ پڕکردنەوەی کوورتهێنانی مووچە.
ئەوکاتیش بەهۆی ناکۆکیی سیاسیی نێوان پارتی و یەکێتی لە بەرەیەک و چوار لایەنی سیاسیی ناڕازی (گۆڕان، کۆمەڵ، یەکگرتوو، هاوپەیمانی) ، چەندین جار نوێنەریان چوونە لای عەبادی و داوایان لێدەکرد ئەو بڕە پارەیەی وەک هاوکاری بۆ پێدانی مووچە دەدرێتە هەرێمی کوردستان ڕابگیرێت. چونکە ئەم چوار لایەنە کێشەی سیاسییان لەگەڵ پارتی و یەکێتی هەبوو.
کاتێک عادل عەبدولمەهدی بووە‌ سەرۆکوەزیران ئەو بڕە پارەیەی پێشتر عەبادی تەرخانی کردبوو کە 317 ملیار بوو، زیادیکرد بۆ 450 ملیار دینار و ناردنی ئەم پارەیە بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام بوو تا ئەو کاتەی دەستی لەکارکێشایەوە. عادل عەبدولمەهدی پێشتریش لە کابینەکەی عەبادی کە وەزیری نەوت بوو بۆ ماوەیەکی زۆر یارمەتیی هەرێمی کوردستانی دابوو، لە هەردوو جارەکەشدا بەهۆی ململانێ‌ سیاسییەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و هەولێر و بەغداوە تووشی ئیحراجی زۆر بوو، بەڵام تا بەردەوامبوونی لە پۆستەکانی نەکەوتە ژێر کاریگەریی ململانێ‌ سیاسییەکانەوە و قوتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی تێکەڵ بە ناکۆکی و ململانێ‌ سیاسییەکان نەکرد. بەڵام هاتنی مستەفا کازمی هەر لە سەرەتاوە بووە مۆتەکەی سەر مووچەی هەرێمی کوردستان، 450 ملیار دینارەکەی بەیەکجاری بڕی و دوای چەند مانگێک و بێنەوبەرەی زۆر، بڕیاری ناردنی 200 ملیار دیناری دا و زۆر بە ڕوونی ئەویش پەیوەستکراوە بە ململانێ‌ سیاسییەکانی نێوان پارتی و سەرۆککۆمارەوە. نێوانیان باش بێت لەکاتی خۆیدا دەگات و پەیوەندییان خراپ بێت، کۆسپی دەخرێتەڕێ‌.
هەموو ئەو گێڕانەوانەم بۆ ئەوەیە کە بڵێم سەرباری ناکۆکیی نێوان هەولێر و بەغدا لە بەڕێوەبردنی دۆسیەی نەوت، بەڵام بناخەی ئەو قەیرانە داراییەی بۆ هەرێمی کوردستان درووستبووە کێشەکە سیاسییە نەک دارایی. چی ئەوەی لە بەغداوە بەرانبەری دەکرێت و هەرچی ئەوەشی لە ناوخۆدا ڕوو دەدات، کە خەڵک باجەکەی دەدەن، لێکەوتەی ناکۆکییە سیاسییەکانن. ئەگەر ئەو ململانێ‌ و ناکۆکییە سیاسییانە نەبوونایە، بەدڵنیاییەوە شتێکیش نەدەبوو بەناوی قەیرانی دارایی.
داهات لە هەرێمی کوردستان زۆر لەوە زیاترە بەشی مووچە بکات، بەڵام بەهۆی ناکۆکیی سیاسیی نێوان پارتی و یەکێتییەوە هەمووی ناخرێتە خەزێنەی حکومەتەوە و دەبینین مووچەی مووچەخۆران لەکاتی خۆیدا نادرێت و وابەستەکراوە بەوەی کەی بەغدا 200 ملیارەکە دەنێرێت؟ دەگوترێت ئەگەر بەغدا ئەو بڕە پارەیە نەنێرێت جارێکی دیکە لێبڕینی مووچە یاخود پاشەکەوتکردنی مووچە ئەگەرێکی کراوەیە.
تەماشا بکەن هەموو ناکۆکییە سیاسییەکان، دەرئەنجامەکەی هەر سزای خەڵکەکەی لێدەکەوێتەوە. کاتێک بەغدا و هەرێمی کوردستان ناکۆکیی سیاسییان هەبوو بە ڕێگەیەک ویسترا خەڵک بەکار ببرێت وەکوو گوشار بۆ سزای سیاسیی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان، بەڵام ئەنجامەکەی سزادانی بەکۆمەڵی خەڵکی کوردستان بوو. ئێستاش پارتی و یەکێتی ململانێ‌ و ناکۆکیی سیاسییان هەیە، هەردوولاش ئەو سیاسەتە پەیڕە و دەکەن کە بە ‌حساب خەڵک بەکاربەرن لە ململانێ‌ سیاسییەکانیاندا، بەڵام ئەنجامەکەی دیارە کە هاووڵاتییان سزاکە دەچێژن. بازاڕی کار ئەگەر نەشوەستابێت تا ئەندازەیەکی زۆر سست بووە، مووچەخۆران لەکاتی خۆی شایستەی کارەکانیان پێنادرێت، هۆکارەکان ئەوە نییە کە پارە نەبێت، پارە زۆرە، بەڵام کراوەتە کارتی سیاسی بۆ وروژاندنی خەڵک لە ناکۆکییە سیاسییەکاندا تا ببنە هێزی گوشار لەسەر ڕکابەرەکانیان، بەڵام ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لایەنە ناکۆکەکان پۆشتەتر دەبن و خەڵکیش لەڕ و لاوازتر.
بەپێی زانیاریی ڕاگەیێندراوی پەڕڵەمانتاران لە لیژنەی دارایی و سامانە سرووشتییەکان بڕی ئەو پارەیەی لە داهاتی فرۆشی نەوت و غاز دەست هەرێمی کوردستان دەکەوێت، بڕێکی زۆرە. هەروەها ئەوەی لە داهاتی دەروازە سنوورییەکان و گومرگ کۆدەکرێتەوە، ئەوەشی لە باج و ڕسوماتی تاپۆ و داهاتی جۆراوجۆری وەزارەت و دام و دەزگا حکومییەکان دەست دەکەوێت، پێکەوە زۆر لەوە زیاترە، کە نەک هەر بەشی مووچە، بەڵکوو دەیان پڕۆژەی خزمەتگوزاریی پێبکرێت. بەڵام دەبینین سەرباری بوونی ئەو داهاتە جۆراوجۆرانە، کوردستان لەناو قەیرانی داراییدا دەتلێتەوە، لەبەرئەوەی پارتی و یەکێتی بە ڕێژەیەکی کەمی دیاریکراو (تەمویلی) حکومەت دەکەن بۆ مووچە، هەموو ئەو داهاتانەی دیکە کە کۆدەکرێنەوە نادرێتە حکومەت.
یەکێتی ناکۆکیی لەگەڵ پارتی هەیە لەسەر دۆسیەی نەوت و داهاتەکانی، پارەی گومرگ و داهاتی ناوخۆی ژێر دەسەڵاتی خۆی هەمووی ناداتەوە حکومەت بەپاساوی ئەوەی هەموو پارەی نەوت ناگەڕێتەوە. دەیەوێ‌ لەم ڕێگەیەوە خەڵک بەکار بەرێت وەک گوشار لەسەر پارتی و نەدانی مووچە لەکاتی خۆیدا ببێتە گوشار لەسەر دەسەڵاتدارانی پارتی تا لە دۆسیەی نەوت سازشی بۆ بکەن. لەبەرانبەریشدا پارتی هەموو داهاتی گومرگ و ناوخۆی ژێر دەسەڵاتی خۆی ناداتە حکومەت بەپاساوی ئەوەی کە سلێمانی پارەی کەم دەنێرێت و بۆچی بە پارەی هەولێر و دهۆک مووچەی سلێمانی بدەین. لەم نێوەندەدا پارتی و یەکێتی بەهۆی ئەم ناکۆکییە سیاسییەوە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ داهاتی زۆرتر کۆدەکەنەوە و خەڵکیش برسیتر دەکەن.
ئەمەی لە هەرێمی کوردستان ڕوودەدات لە چوارچێوەی هیچ پێناسە و تێزێکدا پێناسە ناکرێت، شتێکی زۆر جیاوازە لە هەموو شێوازەکانی حوکمڕانی لە دونیادا. کە نەک هەر ئەوەی تێپەڕاندووە بەکاربردنی خەڵک بێت لە ململانێی سیاسی، بەڵکوو بە بارمتەگرتنی میللەتێکە بۆ ئامانجی لایەنە سیاسییەکانی. [1]

ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
HashTag
Çıme
[1] Mallper | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 02-01-2022
: 2
1. Tarix & rida 02-01-2022
Publication date: 02-01-2022 (2 Ser)
Bajar: Hewlêr
Cureya belgeyê: Zon yewın
Kategorîya Naverokê: Komelayetî
Kategorîya Naverokê: Rexne Siyasî
Kategorîya Naverokê: Cıgeyrayış
Kategorîya Naverokê: Doza Kurd
Publication Type: Born-digital
Technical Metadata
: 99%
99%
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN
Kıtebxane
EZ BÉKES O
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
Kilm şınasiye
Zazakî World
Kilm şınasiye
Bi wergerandina zêdetirî 1000 peyv û 300 hevokên bingehîn ji Zazakî bo Horamî
Kıtebxane
Gome
Jiyaname
Faruk İremet
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
Kilm şınasiye
Şêx Ebdurehîm, Hewara Dêrsimî û Hedîseyê Serra 1937î
Kilm şınasiye
ZAZAKÎ DE EDATÎ
Kilm şınasiye
BÎBLÎYOGRAFYAYA KITABÊ HÎKAYEYANÊ KURDKÎ (KURMANCKÎ-KIRMANCKÎ (ZAZAKÎ) 2000-2020
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım

Actual
Kıtebxane
RODI SONO PARKE
25-06-2023
سارا ک
RODI SONO PARKE
Kıtebxane
BIZA KOLE ASNAWI KENA
26-06-2023
سارا ک
BIZA KOLE ASNAWI KENA
Kıtebxane
Adır U Asme
29-06-2023
سارا ک
Adır U Asme
Jiyaname
Faruk İremet
01-07-2023
سارا ک
Faruk İremet
Kıtebxane
Dalpeya Cemedyeyên
04-07-2023
سارا ک
Dalpeya Cemedyeyên
Jiyaname
Ahmet Kaya
05-09-2024
شادی ئاکۆیی
Jiyaname
Mestûra Erdelanî
11-08-2024
شادی ئاکۆیی
Jiyaname
Feqiyê Teyran
11-08-2024
شادی ئاکۆیی
Jiyaname
Şerefxan Bidlîsî
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
Jiyaname
Celadet Alî Bedirxan
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
Jiyaname
Baba Tahir
26-07-2024
شادی ئاکۆیی
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
Gome
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
EZ BÉKES O
24-02-2024
سارا ک
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
24-02-2024
سارا ک
  525,658
Pêke
  111,592
  20,439
  106,288
Video
  1,587
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
289,423
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
90,727
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,204
عربي - Arabic 
31,472
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
19,436
فارسی - Farsi 
10,765
English - English 
7,737
Türkçe - Turkish 
3,678
Deutsch - German 
1,805
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Kom
Zazakî
Kıtebxane 
69
Jiyaname 
8
Çap 
8
Kilm şınasiye  
6
Hilanîna Dosyayî
MP3 
326
PDF 
31,897
MP4 
2,618
IMG 
204,635
∑   Hemû bi hev re 
239,476
Gêrayêne naverokê
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN
Kıtebxane
EZ BÉKES O
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
Kilm şınasiye
Zazakî World
Kilm şınasiye
Bi wergerandina zêdetirî 1000 peyv û 300 hevokên bingehîn ji Zazakî bo Horamî
Kıtebxane
Gome
Jiyaname
Faruk İremet
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
Kilm şınasiye
Şêx Ebdurehîm, Hewara Dêrsimî û Hedîseyê Serra 1937î
Kilm şınasiye
ZAZAKÎ DE EDATÎ
Kilm şınasiye
BÎBLÎYOGRAFYAYA KITABÊ HÎKAYEYANÊ KURDKÎ (KURMANCKÎ-KIRMANCKÎ (ZAZAKÎ) 2000-2020
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 16
| | CSS3 | HTML5

|