ناونیشانی بابەت: نەخۆشی گرەیڤس
ئامادەکردن: د. دیلان عارف عەلی
ئەم نەخۆشییە بریتییە لە درووستبوونی کێشە لە بەرگری لەش کە بە هەڵە هێرشدەکاتە سەر ڕژێنی پەریزادە و دەبێتە هۆی ئەوەی کە ڕژێنەکە زیاد لە پێویست هۆڕمۆنی غودە دەربدات بەوەش چەندین گرفت درووست دەکات وەک:-
1- قەلەقی و تێکچوونی باری دەروونی.
2- دەست لەرزین.
3- لەدەستدانی کێش سەڕەڕای ئەوەی کەسەکە خواردنی ئاسایە.
4- هەستیاربوون بە گەرمی و ئارەقکردنەوەی زۆر.
5- سکچوون و هیلاکی و ماندوێتی.
6- لاوازی سێکسی.
7- تێکچوونی خەو.
8- ناڕێکی لێدانی دڵ و دڵە کوتێ.
لە 30%ی ئەو کەسانەی کە ئەم نەخۆشییەکان هەیە هەندێک نیشانە لە چاویاندا بەدیاردەکەوێت بەهۆی ئەوەی کە نەخۆشییەکە کاردەکاتە شانە و ماسوولکەکانی چاو وەک:-
1- دەرپۆقینی چاو.
2- هەستکردن بەوەی کە چاوی لمی تێدایە.
3- قوورسبوون و ئازاری چاوو.
4- سووربوونەوە و هەوکردنی چاو.
5- کەمبوونەوەی ئاستی بینین و هەستیاربوون بە ڕووناکی.
- ئەم نەخۆشییە تووشی هەموو کەس دەبێت بەتایبەت باوە لە ناو خانمان و کەسانی خوار 40 ساڵ.
- بۆماوەیی یەکێکە لە هۆکارەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکە.
- بوونی ترس و قەلەقی بەردەوام و دووگیانی و جگەرەکێشان هۆکارێکی ڕێخۆشکەرن بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکە.
- چارەسەری نەخۆشییەکە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە دیاری دەکرێت وەک بەکارهێنانی دەرمان بۆ کۆنترۆڵ کردنی نیشانەکان و ئەنجامدانی نەشتەرگەری. [1]