=KTML_Bold=تورکیا هۆشداری توند دەدات و دەڵێت (سزای توند بەڕێوەیە) =KTML_End=
تورکیا، چەند ڕۆژێکە داوای ڕوونکردنەوەی لە بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانی کردووە و بەهۆی وەڵامنەدانەوەش، لە هەنگاوی یەکەمدا سەرەڕای هۆشداری گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی #سلێمانی# ڕاگرتووە.
دوای کەوتنە خوارەوەی دوو هێلیکۆپتەر لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو، ئاشکرابوونی خاوەنداری فڕۆکەکان، تورکیا پەیامێکی بۆ بەرپرسانی یەکێتی ناردووە.
تورکیا لە پەیامەکەیدا داوای ڕوونکردنەوەی لە بەرپرسانی یەکێتی لە بارەی ئەو فڕۆکانە و پەیوەندییەکانی نێوان ئەو حیزبە و ڕۆژاوای کوردستان و تەنانەت بەرپرسانی قەندیلیش کردووە.
یەکێتی تا ئێستا #05-04-2023# بە فەرمی وەڵامی پەیامەکەی تورکیای نەداوەتەوە، بۆیە وەک هەنگی یەکەم بڕیاری ڕاگرتنی تەواوی گەشتە ئاسمانیەکانی لە وڵاتەکەی خۆیەوە بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ ماوەی 48 کاتژمێر ڕاگرتووە و هۆشداریشداوە، کە سزای تر بەڕێوەیە، ئەگەر ڕوونکردنەوەی پێویست لەو بارەوە نەدەن. [1]