حیددەت، ئافات ئەهێنێ.
حیددە: توندوتیژیی یان زەبروزەنگ. ئافات: دەر و ئازار و بەڵا (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) توڕەبوون کەسایەتی پیاو ئەشێوێنێ ناتوانێت بڕیاری دووربینانە بدا بەڵکوو لە هەموو هەنگاوێکدا دەکەوێتە هەڵەوه، بۆیە لەکاتی نەگونجاودا هەر بڕیارێکی توند بەرانبەر کەسێک بدرێت، ئەنجامێکی ناتەندرووست دەدات بەدەستەوە.[1]