چەرمی گونی خۆت بخو، منەتی قەساب هەڵمەگرە.
چەرم: پێست. قەساب: پیشەوەرێکە ئاژەڵ سەردەبڕێت و گۆشتەکەی دەفرۆشێت (فەرهەنگی خاڵ) مرۆڤی ژیر لە ژیاندا پێویستی بە کەس نییە. هەموو پێویستییەکانی ژیانی خۆی بە هەوڵ و تێکۆشان دابیندەکات. واتە: مرۆڤ بەکەمی خۆی ڕازیبێت، باشترە لەوەی بۆ نانێکی چەور دەست لە خەڵکی پانکاتەوە ببێتە کرێگرتەی. [1]