چەند کۆکەیتەوە دارایی، تاکۆپلەی پاشایی، بەجێیدێڵی دوایی.
مرۆڤ لە ژیانیدا چەندە هەوڵبدات بۆ کۆکردنەوەی سامان، بەشێوەی درووست بێت یان چەتەگەریی، بەهۆیەوە ببێتە ساماندار و دەوڵەمەند، ئاستی سامانەکەی بگاتە سامانی پاشاکان، لە کۆتاییدا مرۆڤ ژیانی تەواودەبێت و دەمرێت، هەموو سامانەکەی جێدەهێڵێت و هیچ لەگەڵ خۆی نابات، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە مرۆڤ دوای خۆی تەنیا چاکە یان خراپە جێدەهێڵێت لە شایەنی باسکردن بێت. [1]