چۆلەکەی کوێر خوا هێلانەی بۆ ئەکا.
چۆلەکە یان پاساریی: باڵندەیەکی بچووکە و لەناو گوند و شاری کۆمەڵگەی کوردەواردا بە شرووشتیی و ئازادیی دەژیی، پەندەکە بە کەسێکی داماوی دەستکوورتی بێدەسەڵات ئەوترێت کە کەسێکی خاوەن سامان دەرووی لێبکاتەوە، بەهۆیەوە ئاهێک بەژیانیدا بێتەوە و کەمێک ماندووبوونی بحەسێتەوە.[1]