Search Options





    


Navên Kurdkî
Çıme
Video
Weynayen berşav
Survey
Derax
Afîneyen Kurdipedia
E-Mail Serkı / estertış
Spell Check
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kurabiye
Zıwan
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Zıwan
Navên Kurdkî
Çıme
Video
Weynayen berşav
Survey
Derax
Afîneyen Kurdipedia
E-Mail Serkı / estertış
Spell Check
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Derax
 
 
 Afîneyen Kurdipedia
 
 
 
  - Kurdipedia
 Destdayi
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
Gome
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
EZ BÉKES O
24-02-2024
سارا ک
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
24-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN
24-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
RAYERÊ VACEYÎŞÊ YÊ MIYONÊ ROCĨ RÊBERA AXAFTINÊ YA ROJANE GÜNLÜK KONUŞMA KLAVUZU
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
GRAMER Û RAŞTNUŞTIŞÊ KURDÎ
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
Rastnuştişê Kirmanckî (Zazakî) Grûba Xebate ya Vateyî
10-12-2023
سارا ک
Kıtebxane
ZIFQERA BERİ
06-12-2023
سارا ک
 521,708
 105,551
 19,657
 98,448
Video 1,419
Kıtebxane
RODI SONO PARKE
Kıtebxane
BIZA KOLE ASNAWI KENA
Kıtebxane
Adır U Asme
Jiyaname
Faruk İremet
Kıtebxane
Dalpeya Cemedyeyên
ئەنجوومەنی گشتی کوردە فەیلییەکان
Kom: Kilm şınasiye | : کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Bol rind
Miyan
Xırab niya
Xırab
Metadata
RSS
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەنجوومەنی گشتی کوردە فەیلییەکان

ئەنجوومەنی گشتی کوردە فەیلییەکان
ناونیشانی بابەت: ئەنجوومەنی گشتی کوردە فەیلییەکان
ئامادەکردن: #هۆشیار جەمال#

=KTML_Bold=حیزب و لایەنەکان و پێکهاتە کەمینەکانی ئێراق=KTML_End=
لە وڵاتی فەرەنسا لە شاری (لیل) لە مانگی کانوونی دووەم لە ساڵی 2003 دامەزراوە، ڕێکخراوێکی دیموکراتی سەربەخۆیە، چەند ئامانجێکی سیاسی هەیە کە لە چوارچێوەیەدا خزمەتی کوردە فەیلیەکان دەکات، لە مانگی ئایاری ساڵی 2004 بە ئامادەبوونی ئەندامانی نووسینگەی گشتی و نوێنەرانی ڕێکخراوە فەیلیەکان لەگەڵ نوێنەرانی ڕێکخراوەکان لە وڵاتانی (سوید، ئەڵمانیا، دانیمارک، هۆڵەندا، ئێراق) کۆبوونەوەیەک لە شاری (کۆبنهاگن) لە وڵاتی دانیمارک سازکرا، لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیار لەسەر هەموارکردنی بەرنامە و پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەن درا. ئەنجوومەن تێدەکۆشێت بۆ کارکردن لەگەڵ هەموو لایەنە نیشتمانییە ئێراقی و کوردییەکان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی دیموکراتی پەڕڵەمانی، کە ڕێز لە گەلی کورد بگرێت لە داواکردنی فیدڕاڵیەت و مافە نەتەوایەتییە ڕەواکانی بە مافی چارەی خۆنووسین.
=KTML_Bold=حیزبی کوردی فەیلی ئێراقی”=KTML_End=
ئەم حیزبە لە مانگی نیسانی ساڵی 2005 لە شاری (لەندەن) دامەزرا، دوای ڕێککەوتنی نێوان چەند کۆمەڵە و لایەنێکی سیاسی و ڕۆشنبیری کوردی فەیلی لەسەر بنەما هزر و سیاسییەکانی ئەم حیزبە، کە پشت دەبەستێت بە باوەڕ‌هێنان بە بنەماکانی مافی مرۆڤ و دامەزراندنی دەوڵەتی دامەزراوەیی دەستووری و کۆمەڵگەی مەدەنی، بۆیە خۆی بە بەشێک لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد دەزانێت لە لایەکەوە، لەلایەکی ترەوە وەک بەشێک لە بزووتنەوەی نیشتمانی ئێراقی کاردەکات.
=KTML_Bold=“لە خاڵە گرنگەکانی بەرنامەی ئەم حیزبە”=KTML_End=
1-حیزب لەسەر بنەمایەکی ناسیۆنالیستی جوگرافی نیشتمانی لیبراڵی دیموکرات درووست دەبێت، هەموو ئەو کوردانەی لەدەرەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق (باشووری کوردستان) دەژین، دەگرێتە خۆی.
2-حیزب باوەڕی وایە کە کوردە فەیلییەکان بەشێکن لە نەتەوەی کورد.
3-حیزب باوەڕی وایە کە ئایینی ئیسلام یەکێکە لە سەرچاوەکانی یاسادانانی دەوڵەتی ئێراقە.
حیزب ئامانجەکانی دابەشکردووەتە سەر دووبەش، ئامانجە تایبەتییەکان و ئامانجە گشتییەکان:-
لە ئامانجە تایبەتییەکانی حیزب؛ گێڕانەوەی ڕێز و مافەکانی ئەو خەڵکەی ڕەگەزنامەی ئێراقی یان لێ وەرگیراوەتەوە لەلایەن ڕژێمەکانی پێشووی ئێراق، دەستەبەرکردنی مافەکانی کوردە فەیلییەکان لە بوونی قوتابخانەی تایبەت و گەشەپێدانی ژیانی ڕۆشنبیریان.
لە ئامانجە گشتییەکانی حیزب؛ کۆکردنەوەی ئەو کوردانەی لەدەرەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق (باشووری کوردستان) دەژین بۆ ئەوەی ڕۆڵیان هەبێت لە دامەزراندنی ئێراقی نوێ.
ئەم حیزبە ناکۆکی کەوتە نێوانی سەرکردنەکانیان و لە 17 ی تەمووزی ساڵی 2005، (133) کەس لە کادیر و ئەندامانیان وازهێنانی خۆیان ڕاگەیاند، لەسەروو هەموویان (عەبدولئەمیر سەلمان، ئەلجیزانی، سەعد موسا عەباس، جەبار عەلی باش، ئەحمەد ئەسەد) .
=KTML_Bold=“حیزبی پەیمان”=KTML_End=
حیزبێکی ناسیۆنالیستی کوردە فەیلییەکانە، لیژنەی ئامادەکاری بۆ دامەزراندنی لە شاری ( لەندەن) ی پایتەختی وڵاتی بەریتانیا لە ڕێکەوتی 30 تشرینی یەکەمی ساڵی 2004 پێکهات لەسەر دەستی کۆمەڵە کوردێکی فەیلی، لەوانە “سەباح دارا”.
دامەزرێنەرانی؛ هۆیەکانی دامەزراندنی دەگەڕێننەوە بۆ؛ -
1- دابین نەکردنی باردۆخێکی لەبار لەلایەن حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی ئێراق بۆ کوردە فەیلییەکان، بۆ ئەوەی هەلومەرجێکی سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی ئایینییان بۆ دابین بکرێت.
2-سەرنەکەوتنی حکومەتەکانی ئێراق لە جێبەجێ کردنی مافە بنجینەییەکانی کوردە فەیلییەکان.
3-سەرنەکەوتنی حیزبە کوردستانییەکان لە نوێنەرایەتی کردنی فەیلییەکان و دەستەبەرکردنی مافەکانیان.
4-سەرنەکەوتنی خودی فەیلییەکان لە پێکهێنانی قەوارەیەکی سیاسی بۆ نوێنەرایەتی و بەرگری لێکردنیان.
5-بێ توانایی ئەو ڕێکخراوە فەیلییانەی کە هەبوون.
6-بوونی پێویستییەکی زۆر بۆ درووستکردنی قەوارەیەکی سیاسی بۆ کوردە فەیلییەکان.
=KTML_Bold=“یەکێتی دیموکراتی کوردە فەیلییەکان”=KTML_End=
ڕێکخراوێکی سیاسی کوردە فەیلییەکانە لە 26 ئابی 2005 دامەزراوە، لیژنەی ئامادەکاری لەم ناوانەی خوارەوە پێکهاتبوو (د.ئەزدەهار عەبدولکەریم، ئەیان ئەنوەر حیدەری، جەمیل زیلەتی، پارێزەر حسێن عیدان، د، سعاد حسێن، سەعدون سیفەڵڵا، سەلمان حەبیب مزاهیر، سەمیر جراغ وەندی، سەمیرە مراد، عەبدولجەبار سەلیم محەمەد، عەدنان عەباس، ‌غەفور خەنجەر) .
=KTML_Bold=ئامانجەکانی ئەم ڕێکخراوە؛ =KTML_End=
1- دەرکردنی بڕیارێکی فەرمیلەلایەن حکومەتی ئێراق، تێیدا کردەوەکانی دەرکردن و کۆچ پێکردنی بەزۆری کوردە فەیلییەکان لەسەردەمی ڕژێمە یەک لە دوا یەکەکانی پێشووی ئێراق، بە تایبەت ڕژێمی بەعس، تاوانبار بکات.
2-هەوڵدان بۆ پێشکەوتنی نوێی کۆمەڵگەی کوردی-فەیلی لە ڕووی کۆمەڵایەتی و ئابووری، کولتوورییەوە.
3-هەوڵدانی بەردەوام بۆ کۆکردنەوەی ڕێکخراوەکانی کوردە فەیلییەکان، لەسەر بناغەی برایەتی و هاوکاری.
“هاوپەیمانی کوردی فەیلی یەکگرتوو”
ئەم هاوپەیمانییەتییە لە شاری (گۆتەنبێرگ) لە 12ی حوزەیرانی 2005 دامەزراوە، نوێنەرایەتی (دە) ڕێکخراوی کوردی فەیلی دەکات، بریتین لە (ڕێکخراوی ئازادیخوازانی کوردی فەیلی، یەکێتی ئیسلامی کوردە فەیلییە ئێراقییەکان، حیزبی کوردی فەیلی ئێراقی، بزووتنەوەی کوردە فەیلییە مسوڵمانەکان، یەکگرتووی ژنانی فەیلی، گردبوونەوەی عەشیرەتە کوردە فەیلییەکان، کۆمەڵەی ئافرەتانی فەیلی لە وڵاتی هۆڵەندا، کۆمەڵەی ژنانی کوردی فەیلی لە مانجستەر، کۆمەڵەی کوردە فەیلییەکان لە مانجستەر، ڕێکخراوی خێرخوازی کوردە فەیلییەکان لە وڵاتی ئێراق) . بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی پەڕڵەمانی ئێراقی.
=KTML_Bold=ئامانجەکانی هاوپەیمانییەتییەکە:=KTML_End=
سەپاندنی مافەڕەواکانی گەلی کورد و چەسپاندنی بنەما بنچینەییەکانی یاسای بەڕێوەبردنی دەوڵەت بۆ قۆناغی گواستنەوە بە مافی بڕیاری چارەنووس، پتەوکردن و بڵاوبوونەوەی کولتووری لێبوردەیی ئایینی و، سیاسی و، ژیانی برایانە لەنێوان هەموو پێکهاتەکانی گەلی ئێراق و ڕێزگرتن لە فرەیی سیاسی و نەتەوایەتی و کولتووری بۆ هەموو پێکهاتەکانی گەل، سەرەڕایی ئامانجە سیاسی و ئابووری کۆمەڵایەتییەکان. هەروەها بەرنامەی هاوپەیمانێتی، پەیمانێکی شەرەفی گرتووەتە خۆی، کە هەموو لایەنەکان بەڵین دەدەن پابەندی بن.
=KTML_Bold=“ئەنجوومەنی نەتەوایەتی کلدانی”=KTML_End=
لە مانگی نیسانی ساڵی 2002 لەلایەن کۆمەڵە کلدانییەکانی ئێراقی نیشتەجێ لە ئەمریکا دامەزرا، بە بۆچوونی خۆیان ئەنجوومەن ڕێکخراوێکی سیاسییە، ئامانجی هێنانەدی بەرژەوەندییەکانی کلدانییە ئێراقییەکانە لە ناوەوە و دەرەوەی ئێراق، ئەمینداری ئەنجوومەنەکە (غسان شزایا) یە.
=KTML_Bold=“حیزبی نیشتمانی ئاشووری”=KTML_End=
حیزبێکی ناسیۆنالیستی ئاشوورییە کە لە ڕێکەوتی 14 ی تەمووزی ساڵی 1973 لە شاری بەغدا دامەزراوە، بە دەست پێشخەرییەک لەلایەن “مالک یاقو مالک”.
یەکەم کۆنگرەی حیزب لە 26 ئەیلول لە ساڵی 1974 بەسترا، لەو کۆنگرەیەدا سەرکردایەتییەکی هەڵبژارد بە نهێنی، لە ساڵی 1981 لەگەڵ بزووتنەوەی دیموکراسی ئاشووری بە مەبەستی ڕێکخستنی خەباتیان کەوتنە گفتوگۆ. لە ئاکامدا بڕیاردرا لەناو یەک ڕێکخراو (گردبوونەوەی دیموکراتی ئاشووری) کاربکەن.
لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکان بەهۆی ناکۆکی و ململانێی ناوخۆی جارێکی تر هەردوولا لەیەک جودابوونەوە. ڕۆژنامەی ناوەندی حیزب، لەژێر ناوی (قویامن) لە مانگی ئابی ساڵی 1977 یەکەم ژمارەی دەرچووە. لە کەسایەتییە ناودارەکانی حیزب (نمرود بیتو، کورکیس یاقو) .حیزب باوەڕی بە چەند بنەمایەکی سیاسی هەیە وەک (فرەیی سیاسی، پێکهێنانی بەرە لەسەر ئاستی جیهانی و نیشتمانی، ڕێزگرتن لە هەموو بیروڕایەکی سیاسی) .
=KTML_Bold=“گردبوونەوەی نیشتمانی ئاشووری”=KTML_End=
ئەم هاوپەیمانییەتییە لە کۆمەڵە حیزب و ڕێکخراوێکی سیاسی ئاشووری دامەزرا بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی پەڕڵەمانی ئێراق لە ساڵی 2005.
لەم گردبوونەوەیە پێکهاتبوو لە (بەرەی نیشتمانی ئاشووری، حیزبی (بین نهرین) ی دیموکراتی، ڕێکخراوی ناسیۆنالیزمی ئاشووری، کۆنگرەی ناسیۆنالیستی ئاشووری، یەکێتی خوێندکارانی ئاشووری لە ئێراق، یەکێتی لاوانی ئاشووری لە ئێراق، ئاشورییە سەربەخۆکان، کڵێسە ئاشورییەکان، هاوپەیمانی نیشتمانی ئاشوری، بزووتنەوەی ئاشووری) .
=KTML_Bold=“بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری”=KTML_End=
ئەم بزووتنەوەیە لەلایەن چەند ڕێکخراوێکی سیاسی و، چەند کەسایەتییەکی ئاشووری دامەزرا، لە 12 نیسانی ساڵی 1979 ، یەکەم کۆنگرەی خۆی لە شاری دهۆک بەست لە مانگی ئەیلولی 1992، چەند بارەگایەکی بۆ لقەکانی کردووەتەوە لە کوردستانی ئێراق (باشووری کوردستان) ، وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا.بزووتنەوە بەشداری خەباتی چەکداری کردووە لە کوردستانی ئێراق (باشووری کوردستان) دژ بە ڕژێمی سەدام، داکۆکی لەسەر ئەوە دەکات کە کێشەی ئاشوورییەکان کیشەیەکی نەتەوایەتییە نەک ئایینی، بۆیە داوای دانپێدانان بە بوونی نەتەوەی ئاشورییەکان دەکات، لەسەردەمی ڕژێمی سەدام چەندین کادیر و سەرکردایەتیان تووشی ئەشکەنجە و گرتن و کوشتن هاتوون، لە مانگی شوباتی 1985 سێ سەرکردە (یوسف توما، یوبرد بنیامین، یوخنا ججو) بڕیاری کوشتنیان لەسەر جێبەجێکراوە. بزووتنەوە بەشداری لە کۆنگرەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێراقی کردووە، هەروەها بەشداری ژیانی سیاسی کردووە لە کوردستانی ئێراق (باشووری کوردستان) دوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991 کوردستان، دوای ڕوخاندنی ڕژێم لە ساڵی 2003، بەشداری لە کاروباری سیاسی ئێراق کردووە نوێنەریان لە پەڕڵەمانی ئێراقدا هەیە، ئەم بزووتنەوەیە ڕۆژنامەی (بهرا) لە ساڵی 1982دەردەکات وەک زمانحاڵی خۆی، لەکەسایەتییەکانی ئەم بزووتنەوەیە (کورکیس خوشایە، یونادم یوسف) .
=KTML_Bold=“حیزبی میزۆپۆتامیای دیموکراتی”=KTML_End=
حیزبێکی سیاسی ئاشوورییە لە کوردستانی ئێراق (باشووری کوردستان) کاردەکات لە ساڵی 1991 وە لەلایەن کۆمەڵە سیاسەتمەدارێکی ئاشووری دامەزرا، لە سەرکردەکانی “جەمیل نمرود”، لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2004، کۆنگرەی شەشەمی لە شاری هەولێر سازکردووە، لە کۆنگرە کۆمیتەی ناوەندی حیزب، کە لە 15 ئەندام پێکهاتووە هەڵبژێردراوە.
=KTML_Bold=“بەرەی ئاشووری یەکگرتوو”=KTML_End=
ئەم بەرەیە لە ڕێکەوتی 26 کانوونی دووەمی ساڵی 2004 لە شاری بەغدا دامەزراوە. بە پێی ناوەرۆکی یەکەم بەیانی، هۆیەکانی دامەزراندنی بەرە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بارودۆخەی گەلی ئاشووری و پرسە نەتەوایەتییەکەی پێیدا تێپەڕدەبێت، پێویست بە یەکگرتن دەکات و خۆ ئامادەکردن بۆ کۆنگرەی نەتەوایەتی ئاشووری پاش سازدان و ئامادەکردنی پشتیووانی جەماوەری بۆ هزر و بیروڕاکانی لە ناو وڵات، کە حیزب و کەسایەتی و دامەزراوە گرنگ و پسپۆرەکان بگرێتە خۆی.
بۆ ئامادەکردنی ئەم بابەتە کەڵک لە پەڕتووکی (محمەد فاتیح، حیزب و ڕێکخراوە سیاسیە ئێراقیەکان، بڵاوکراوەکانی ئەکادیمیای هۆشیاری و پێگەیاندنی کادیران، سلێمانی، ساڵی 2012) بینراوە. [1]
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
HashTag
Çıme
[1] Mallper | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 11-04-2023
: 1
Cureya belgeyê: Zon yewın
Kategorîya Naverokê: Cıgeyrayış
Kategorîya Naverokê: Siyasi
Publication Type: Born-digital
Technical Metadata
: 99%
99%
Jiyaname
Faruk İremet
Kilm şınasiye
ZAZAKÎ DE EDATÎ
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
Kıtebxane
Gome
Kilm şınasiye
BÎBLÎYOGRAFYAYA KITABÊ HÎKAYEYANÊ KURDKÎ (KURMANCKÎ-KIRMANCKÎ (ZAZAKÎ) 2000-2020
Kıtebxane
EZ BÉKES O
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
Kilm şınasiye
Zazakî World
Kilm şınasiye
Bi wergerandina zêdetirî 1000 peyv û 300 hevokên bingehîn ji Zazakî bo Horamî
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN
Kilm şınasiye
ZAZAKÎ DE RAWEYA FERMANÎ

Actual
Kıtebxane
RODI SONO PARKE
25-06-2023
سارا ک
RODI SONO PARKE
Kıtebxane
BIZA KOLE ASNAWI KENA
26-06-2023
سارا ک
BIZA KOLE ASNAWI KENA
Kıtebxane
Adır U Asme
29-06-2023
سارا ک
Adır U Asme
Jiyaname
Faruk İremet
01-07-2023
سارا ک
Faruk İremet
Kıtebxane
Dalpeya Cemedyeyên
04-07-2023
سارا ک
Dalpeya Cemedyeyên
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
Gome
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
EZ BÉKES O
24-02-2024
سارا ک
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
24-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN
24-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
RAYERÊ VACEYÎŞÊ YÊ MIYONÊ ROCĨ RÊBERA AXAFTINÊ YA ROJANE GÜNLÜK KONUŞMA KLAVUZU
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
GRAMER Û RAŞTNUŞTIŞÊ KURDÎ
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
Rastnuştişê Kirmanckî (Zazakî) Grûba Xebate ya Vateyî
10-12-2023
سارا ک
Kıtebxane
ZIFQERA BERİ
06-12-2023
سارا ک
 521,708
 105,551
 19,657
 98,448
Video 1,419
Jiyaname
Faruk İremet
Kilm şınasiye
ZAZAKÎ DE EDATÎ
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
Kıtebxane
Gome
Kilm şınasiye
BÎBLÎYOGRAFYAYA KITABÊ HÎKAYEYANÊ KURDKÎ (KURMANCKÎ-KIRMANCKÎ (ZAZAKÎ) 2000-2020
Kıtebxane
EZ BÉKES O
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
Kilm şınasiye
Zazakî World
Kilm şınasiye
Bi wergerandina zêdetirî 1000 peyv û 300 hevokên bingehîn ji Zazakî bo Horamî
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN
Kilm şınasiye
ZAZAKÎ DE RAWEYA FERMANÎ
Folders
Kıtebxane - PDF - Erê Kıtebxane - Bajar - Stembol Kıtebxane - Publication Type - Çawkiraw Kıtebxane - Published more than once - Bəli Kıtebxane - Kategorîya Naverokê - Tarix Kıtebxane - Kategorîya Naverokê - Roman Kıtebxane - Xoserı - Tirkiya Kıtebxane - Ziwan - Kurdî, Zazakî Kıtebxane - Bajar - Amed Kıtebxane - Cureya belgeyê - Zon yewın

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| | CSS3 | HTML5

|