ڕێککەوتنی نێوان #هەولێر# و #بەغدا#، لەسەر دۆسییەی نەوت کێشەی لە ناوخۆی پارتی دیموکرات درووست کردووە و کێشەکانیش پەیوەندی بە ململانێکانی جێگرانی سەرۆکی پارتەکەوە هەیە.
#نێچیرڤان بارزانی# جێگری سەرۆکی پارتی لە هەوڵەکانی بەغدا بۆ دەستبەسەرداگرتنی بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان نیگەرانە.
نێچیرڤان بارزانی پێیوایە، #مەسرور بارزانی# جێگری سەرۆکی پارتی سازشی زۆری بۆ حکومەتی ئێراق کردووە و ئەو هۆکاری سەرەکی هەوڵەکانی بەغدایە بۆ سەر نەوتی هەرێمی کوردستان.
تەنانەت تورکیاش بۆ ئەو بابەتە هاتووەتە سەر خەت و سەردانی سەرەتای ئەم هەفتەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئێراق زیاتر پەیوەندی بەو بابەتەوە و هەیە و دەیەوێت چارەسەرێک بۆ هەوڵەکانی بەغدا لەو بارەوە بدۆزێتەوە. [1]