خواردی تیکە و کردی فیکە.
تیکە: لەت یان پارچەیەک لە شتێک (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) فیکە: دەنگێکی باریکە بە لێو لێدەدرێت (فەرهەنگی خاڵ) لە بازاڕ و کەسابەتدا کەسانێک هەن کە پەل بۆ زۆر پیشە دەکوتن و هەوڵدەدەن کە خێرا فێری ببن، کاتێک فێری دەبن، لەبەر ڕاڕایی دەڕۆن و جێی دێڵن. پەندەکە بە یەکێک ئەوترێ کە لە شوێنێک بەهرەیەک وەرگرێ، لەگەڵ ئەودا پێی سەرسامبێت دوایی زوو بڕوا و جێی بهێڵێ. [1]