خۆپەسەندی مایە ڕسوایە.
خۆپەسەن: بۆ کەسێک بەکاردێت کە لە هەموو کارێکدا بەخۆی بنازێت (فەرهەنگی خاڵ) مرۆڤ لە کۆمەڵگەدا لە هەوڵ و تێکۆشاندایە بۆ ژیان، بەپێی توانا و شارەزایی کاری گەورە یان بچووک ئەنجامدەدات، پەندەکە بە یەکێک ئەوترێ کە لەناو خەڵکیدا بەکارەکانییەوە خۆی پەسەندبکات لە ڕاستیدا وانەبێت. [1]