=KTML_Bold=بیرکردنەوە لە گەشەکردن و بەهێزکردنی کەسایەتیت، واتای ئەوەی یەکەمین هەنگاوت ناوە بۆ ئەوەی متمانەت بە خۆت هەبێت کە دەتوانیت ببیت بە کەسێکی کاریگەر لە کۆمەڵگەدا، ڕەنگە ئەم هەوڵە کاتی بوێت، بەڵام مەحاڵ نابێت ئەگەر ئەم چەند هەنگاوە جێبەجێ بکەیت.=KTML_End=
1. خۆت بناسە و خۆت بەو شێوەیەی کە هەیت قبووڵ بکە، ئەمەش وادەکات هیچ کەموکوورتییەکی خۆت نەبێت بە خاڵی لاوازت.
2. گرنگی بە شێوەی دەرکەوتنت بدە، بێگومان بەو واتایە نایەت کە بیر لەوە بکەیتەوە شێوەی جەستە و ڕوخسارت بگۆڕیت، بەڵکوو بەو واتایە دێت بایەخ بە جلپۆشین و ڕێکخستنی قژت بدەیت، ئەمەش وزەی ئەرێنیت پێدەدات.
3. بیرکردنەوەی خۆتت هەبێت، هەمیشە لاسایی کەسانی دیکە مەکەرەوە، بەڵکوو خاوەنی بیروڕای خۆت بە، تەنانەت ئەگەر بیرکردنەوەکەت لە کەسانی دیکەش جیاوازبوو شەرم مەکە لەوەی بیڵێیت.
4. کەسانی نوێ بناسە، ئەمەش وادەکات بە کلتوور و شێوازی ژیانە جیاوازەکان ئاشنا بیت و کاریگەریی ئەرێنیت لەسەر جێدەهێڵێت.
5. بخوێنەرەوە، لە تەواوی بوارە جیاوازەکان، زانیارییەکانت زیاد بکە و ئاستی ڕۆشنبیریت بەرز بکەرەوە.
6. گوێگرێکی باش بە، بەڵام گوێبگرە بۆ ئەوەی تێبگەیت، نەک وەڵام بدەیتەوە.
7. کار لەسەر بەکارهێنانی زمانی جەستەت بکە، شێوازی ڕۆیشتن و هەستان و دانیشتنت بزانە چۆنە، بەردەوام پشت و شانت ڕێک ڕابگرە و لە کاتی قسەکردن تەماشای چاوی بەرانبەرەکەت بکە.
8. خۆت بە، لاسایی کەسانی دیکە مەکەرەوە، سرووشتی خۆت دەربخە و متمانەت بە خۆت هەبێت. [1]