کات بەنرخترین و بەبەهاترین شتە کە هەر مرۆڤێک هەیەتی، کەڵک وەرگرتن لێیان باشترین کارە کە هەر کەسێک بیکات، بەڵام بەفیڕۆدانی گەورەترین پەشیمانی لەدوا دێت و لە کۆتاییەکانی تەمەنت دەزانیت کە کارێکی خراپت کردووە.
=KTML_Bold=ئەگەر ئەم کارانە بکەیت ئەوا تەواوی ژیانت بەفیرۆ دەچێت.=KTML_End=
1. پشتگوێخستنی خێزان و گرنگینەدان پێیان، خۆسەرقاڵکردن بە کەسانی کاتیی.
2. تەماشاکردنی زۆری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەهەدەردانی کاتێکی زۆر بە تەماشاکردنیان.
3. ئەنجامدانی چەندین کار پێکەوە، بێ ئەوەی سەرنج بخەیتە سەر یەکێکیان و بە تەواوی وزەی خۆتی پێببەخشیت.
4. هەوڵدان بۆ ڕازیکردنی کەسانی چواردەر لە خۆت و کردنی هەموو کارێک بۆ ئەوەی بە باشە باستبکەن.
5. درێژەدان بە پەیوەندی لەگەڵ کەسانی خراپ و نەرێنی.
6. فەرامۆشکردنی خەونەکانت و هەوڵنەدان بۆ گەیشتن پێیان.
7. نیگەرانی زۆر و بەردەوام بۆ ئەو کێشانەی کە ڕۆژانە ڕووبەڕووت دەبێتەوە. [1]