=KTML_Bold=لە دوای تەمەنی 35 ساڵ، تەمەنی پێگەیشتویی دەستپێدەکات، کە لەو تەمەندا تێڕوانینت بۆ ژیان دەگۆڕێت و بەبەهاترەوە تەماشای هەموو شتێک دەکەیت، بۆ ئەوەی پەشیمان نەبیتەوە لە ساڵەکانی داهاتووی تەمەنتدا، ئەم ڕێنماییانە پەیڕەو بکە.=KTML_End=
1. هەموو ساڵێک چەند هەفتەیەک بکە بە پشوو، تەنانەت ئەگەر نەخۆشیش نەبیت و هیچ هۆکارێکت نەبێت، چونکە لە ڕووی دەروونییەوە پێویستت پێیەتی.
2. تەنانەت ئەگەر هەست بە تینویەتی نەکەیت، ئاو بخۆرەوە، چونکە زۆرینەی کێشە تەندرووستییەکان بەهۆی کەمخواردنەوەی ئاو درووستدەبێت.
3. وەرزشکردن بکە بە بەشێک لە ڕۆتینی ڕۆژانەت، چونکە جەستەت پێویستی بە جوڵە هەیە، هەر وەرزشێک بێت گرنگ نییە.
4. بڕی خواردنەکانت کەم بکەرەوە، جۆری خواردنەکەت بگۆڕە، بایەخ بە سەوزە و میوە بدە.
5. هەتا دەتوانیت بە پێ هاتوچۆ بکە و ئۆتۆمبێلەکەت تەنیا بۆ کاتی پێویستی و شوێنی زۆر دوور بەکاربهێنە.
6. کاتی ئەوەیە بزانیت لەگەڵ کێ دەمێنیتەوە و چۆن کاتەکانت بەسەر دەبەیت، لە کەسانی کاتیی دووربکەوەرەوە.
7. ئەگەر تاڵی سپی کەوتە قژتەوە ئاسایی بیبینە و خەمی پێمەخۆ، ئەوانە ئەزموونی ژیانی تۆ نیشان دەدەن.
8. مرۆڤایەتی لە پێش هێز و پارەوە هەڵبژێرە، چونکە ئەوە تاکە شتە کە بۆ هەمیشە دەربارەی کەسایەتیت دەمێنێتەوە. [1]