Cigerayîş



Search Options





     Kilaviya


Cigerayîş
Navên Kurdkî
Çıme
Dîrux
Video
Weynayen berşav
Survey
Miyançı
Derax
Afîneyen Kurdipedia
E-Mail Serkı / estertış
Spell Check
Kilaviya
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kurabiye
Zıwan
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Cigerayîş Miyançı Zıwan
Navên Kurdkî
Çıme
Dîrux
Video
Weynayen berşav
Survey
Derax
Afîneyen Kurdipedia
E-Mail Serkı / estertış
Spell Check
Kilaviya
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Derax
 
 
 Afîneyen Kurdipedia
 
 
 
  - Kurdipedia
 Destdayi
Jiyaname
Ahmet Kaya
05-09-2024
شادی ئاکۆیی
Jiyaname
Mestûra Erdelanî
11-08-2024
شادی ئاکۆیی
Jiyaname
Feqiyê Teyran
11-08-2024
شادی ئاکۆیی
Jiyaname
Şerefxan Bidlîsî
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
Jiyaname
Celadet Alî Bedirxan
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
Jiyaname
Baba Tahir
26-07-2024
شادی ئاکۆیی
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
Gome
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
EZ BÉKES O
24-02-2024
سارا ک
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
24-02-2024
سارا ک
  536,689
Pêke
  110,266
  20,293
  104,204
Video
  1,558
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
303,967
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
90,153
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,052
عربي - Arabic 
30,942
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
18,384
فارسی - Farsi 
10,017
English - English 
7,583
Türkçe - Turkish 
3,669
Deutsch - German 
1,731
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
348
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Español - Spanish 
55
Polski - Polish 
55
Հայերեն - Armenian 
52
Italiano - Italian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
6
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Kom
Zazakî
Kıtebxane 
69
Jiyaname 
8
Çap 
8
Kilm şınasiye  
6
Hilanîna Dosyayî
MP3 
323
PDF 
31,432
MP4 
2,558
IMG 
201,832
∑   Hemû bi hev re 
236,145
Gêrayêne naverokê
Kıtebxane
RODI SONO PARKE
Kıtebxane
BIZA KOLE ASNAWI KENA
Kıtebxane
Adır U Asme
Jiyaname
Faruk İremet
Kıtebxane
Dalpeya Cemedyeyên
دۆخى دارایى و ئابووریى هەرێمی کوردستان، لە بەردەم هەڕەشە و دەرفەتەکاندا
Kom: Kilm şınasiye | : کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Bol rind
Miyan
Xırab niya
Xırab
Metadata
RSS
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

دۆخى دارایى و ئابووریى هەرێمی کوردستان، لە بەردەم هەڕەشە و دەرفەتەکاندا

دۆخى دارایى و ئابووریى هەرێمی کوردستان، لە بەردەم هەڕەشە و دەرفەتەکاندا
$دۆخى دارایى و ئابووریى هەرێمی کوردستان، لە بەردەم هەڕەشە و دەرفەتەکاندا$
#عومەر عەبدوڵڵا فەتاح#

#26-12-2020#

ئابورى هیچ وڵات و هەرێمێک، بە تەواوەتى سەربەخۆ نییە، بەڵکوو وابەستەیە بە ژمارەیەک کارتێکەرى دەرەکى، هەر بۆیە ئەو بۆچوونەى پێیوایە ئابوورى هەرێمى کوردستان ناتوانێت جیا لە ئابوورى ئێراق، هەنگاو بنێت، ڕاست نییە و وێڕاى ئەوەى دۆخى دارایى و ئابوورى هەرێمى کوردستان کاریگەرە بە دۆخى دارایى و ئابووریی ئێراق، بەڵام دەرفەتى گەورە هەیە لە بەردەم هەرێمى کوردستاندا بۆ درووست مامەڵەکردن لەگەڵ دارایى و باشتر وەگەڕخستنى سەرچاوە پاڵنەرەکانى ئابووریى بۆ باشترکردنى دۆخى ژیان لە هەرێم و خۆشگوزەرانیى هاووڵاتییەکانیدا، ئەگەر هەرێم خۆى بیەوێت!

کەمکردنەوەى بەهاى دراوى ئێراقى، بڕیارێکى خیرا و کتوپڕى بانکى ناوەندیى ئێراق نەبوو، وەک هەندێک وێناى دەکەن، بەڵکوو لە ئەنجامى لێکۆڵینەوەو وردەکارییەکى زۆرى شارەزایانى دەرەکى و ناوخۆیى بوو بۆ ئەو دۆخەى ئێستا ئابوورى ئێراقى تێکەوتووە، و زۆر بەڕوونى لە ڕاپۆرتى کۆتایى یەکەى فریاگوزاریى بۆ چاکسازى دارایى حکوومەتى فیدراڵ بەناوى وەرەقەى سپى، ئاماژەى پێدرابوو.

ئەم کابینەیەى حکوومەتى بەغدا، سەرەڕاى ئەوەى نەبوونى کوتلەیەکى پەڕڵەمانى بۆ پاڵپشتىی لە بڕیار و پلانەکانى، هەندێکجار گرفتە، بەڵام لە هەمانکاتیشدا دەرفەتێکى زۆر باشە بۆ ئەوەى بە ژمارەیەک بڕیارى ڕیشەیى دەست بۆ باشکردنى دۆخى دارایى و ئابووریی ئێراق ببات، ئەگەر تەنانەت وەک حاڵەتێکى ناچاریش بێت، چونکە بوونى حکومەتێک کە لەسەر هیچ لایەنێکى سیاسى ماڵ نەبێت و تا ڕادەیەک تەکنۆکرات بێت، دەرفەتى ئەوە دەڕەخسێنێت کە حکومەت لەژێر فشارى لەدەستدانى دەنگ و پەتاى هەڵبژاردن و لایەنە ڕکابەرەکاندا، واز لە چاکسازیى یان هەندێک بڕیار نەهێنێت کە ناچارین و پێویستن و ئیتر دەرفەتى دواخستنیان نەماوە، هەر بۆیە کەمکردنەوەى بەهاى دینار لەبەرانبەر دراوەکانى دیکەدا، ئەگەر بۆ ئێراق یەک لایەنى ئەرێنى و یەک لایەنى نەرێنى هەبێت، ئەوە بۆ هەرێمى کوردستان دوو لایەنى ئەرێنى هەیە و یەک لایەنى نەرێنى.

پاش ئەو پێشەکییە، دەمەوێت ناوەرۆکى وتارەکەم کە دابەشمکردووە بۆ (هەڕەشە) و (دەرفەت) ەکانى بەردەم دۆخى دارایى و ئابوورى هەرێمى کوردستان، بخەمەڕوو:

یەک/ هەڕەشەکانى بەردەم دۆخى دارایى و ئابووریى هەرێمى کوردستان:

1$- نەبووونى شەفافیەت:$

بەداخەوە هەرێمى کوردستان لە ماوەى هەشت کابینەى ڕابردوودا و ئەم کابینەیەش، وەک درێژکراوەى کێشەکانى هەمان کابینەکانى پێشوو و درێژەپێدەرى هەمان سیاسەتى بەڕێوەبردن، بەردەوام داهاتە ڕاستەقینەکانى لە خەڵک و لە نوێنەرانى خەڵک شاردووەتەوە، ئەوەش بەهۆى ئەو شێوازى بەڕێوەبردنەى هەردوو حزبى دەسەڵاتدار کە تاوەکوو ئێستاش ئەولەویەتى ژیاندن و باشکردنى دۆخى ئابوورییان بۆ حیزبەکانیانە نەوەک وڵات و هەرێم و دامەزراوە، هەر بۆیە لە چەندین سیماى جیاوازدا زۆر بەئاسانى دەتوانین هەست بە دوو ئیدارەیى بکەین لە بوارى داراییدا، کە ئەمەش وادەکات بگەینە ئەو قەناعەتەى کە کێشەى ئابوورى هەرێمى کوردستان بەرلەوەى کێشەى دابەزینى نرخى نەوت و خەرجیی شەڕى #داعش# و هاتنى کۆرۆنا بێت، بەڵکوو ئەو سیاسەتە هەڵە و چەوتەى بەڕێوەبردن و بەکارهێنانى ناڕەوایانەى سەرچاوەکانى داهاتە بە ڕێژەى جیاواز، تا ئەو کاتەى ئەم دوو حیزبەش لەڕووى سیاسییەوە ئابوورى کوردستان ئازاد نەکەن، قسەکردن لەسەر خاڵە لاوازەکانى دیکەیان و گفتوگۆ لەسەر کێشەکانى دیکە بەهایەکى ئەوتۆ بە هیچ قسە و هەوڵێکى زانستىی نابەخشێت.

نەبوونى شەفافیەت لە داهاتدا، بووەتە هۆى ئەوەى لە هیچ دۆخێکدا و هیچ کەس و لایەنێکى چاودێرى (بە پەڕڵەمان و دیوانى چاودێرى دارایی) یشەوە، نەتوانێت بە زانیاریی ڕاست و درووستى ژمارە و بڕەکانى داهات بگات، کاتێک سەرچاوەى داهاتیش ئاشکرا نەبوو، ئەوە ئیتر دەرفەتى گەورە بۆ بە تاڵانبردنى داهاتى وڵات ئەڕەخسێت و ناتوانرێت ژمارە ڕاستەقینەکانى داهات چاودێرىی بکرێن، کە لە ڕاستیدا موڵکى خەڵکى کوردستانن و لانی کەم نەدەبوو لە نوێنەرانى خەڵک شاراوەبن.

2$- نەبوونى دامەزراوەى دارایى و ئابورى:$

ناڵێین لاوازى، چونکە ئەو دامەزراوانەى لە هەرێمى کوردستان ئەرکى ئابوورى و داراییان لە ئەستۆیە، هێندە لاوازن، وشەى نەبوون باشتر پێناسەیان دەکات تا لاوازى، هەر بۆیە مانەوە بەم دۆخەى ئێستەوە، هەر لە هەیکەلى وەزارەتى داراییەوە، تا نەبوونى سیستەمێکى پێشکەوتووى بەڕێوەبردنى دارایى و ئابوورى پشتگیریکراو بە پرۆگرامى ئەلیکترۆنى و شێواز و ستانداردى نێودەوڵەتى بۆ بوارى دارایى و ژمێریارى، نەبوون و لاوازیى بانکى حکومى، بەشدارینەکردنى کەرتى تایبەت لە بوارى خزمەتگوزارى بانکى بە شێوەیەکى چالاک، لاوازیى دەسەڵات و دامەزراوەکانى چاودێرىی و دادوەرى بەرانبەر قۆرخکارى بازاڕ لەلایەن کۆمپانیاکانى حیزبەکانى دەسەڵاتەوە، و زۆر بوارى دیکەی پەیوەندیدار بە چالاکیى ئابوورى و دارایى و وەگەڕخەرەکانى ئابوورى، هەڕەشەى گەورەن لەسەر تواناى ئابوورى هەرێم و ئەگەر لە ساڵانى پێش 2011 بەهۆى بەرزى نرخى نەوت کاریگەرییەکەى وەک پێویست دەرنەکەوتبێت، ئەوە لە پێنج ساڵى ڕابردوودا زۆر بەزەقى کێشەکان خۆیان پیشانداو هەرگیز ناکرێت بە ئومێدى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت جارێکى دیکە گۆڕینى ڕیشەیى لەم بوارەدا فەرامۆش بکرێت یان دوابخرێت.

3$- کارنەکردن بە یاسا و وەلانانى سەرچاوەکانى شەرعیەت لەلایەن ئەنجوومەنى وەزیرانەوە:$

تاوەکوو ئێستاش حکوومەتى هەرێمی کوردستان، وەک دامەزراوەیەکى یاخى لە پرەنسیپە پیشکەوتوو و شارستانییەکان، لەدەرەوەى شەرعیەتى دەستوورى و یاسایى، زۆرێک لە کار و بڕیار و پڕۆسەکانى، بەڕێوەدەبات.

حکوومەتى هەرێمی کوردستان هەشت ساڵە هیچ پلان و بەرنامەیەکى ئابوورى و دارایى نییە، هیچ کەس لە کوردستان، بە وەزیرەکانیشەوە، نازانن ساڵى داهاتوو چى ڕوودەدات؟ بە داهاتى هەرێمی کوردستان حکومەت گرنگى بەچى دەدات؟ دەیەوێت هەرێم و دامەزراوە و خەڵکەکەى بەرەو چ ئاڕاستەیەک بەرێت؟ داهاتەکان زیاد دەبن یان کەم، داهاتەکان بۆ چ مەبەستێک ئاڕاستە دەکرێن؟ ئەمەش دۆخێکى خوڵقاندووە کە حکوومەتى هەرێمی کوردستان لەم بوارەدا بکەوێتە دواى هەردوو حکوومەتى ئەفغانستان و ئێراقیش! کە دوو گەندەڵترین وڵاتى جیهانن و هەمیشە لە پێوەرى ڕێکخراوى شەفافیەتى جیهانیشدا پشکى شێریان لە گەندەڵیدا پێ دەبڕێت، بەڵام یاساى بودجەیان هەیە، واتە پلانیان بۆ داهات و خەرجى هەیە.

با نموونە لەم بوارە بخەینەڕوو: وێڕاى بوونى یاساى پابەندکار، بەڵام حکومەت سندووقى خانەنشینى نییە، سندووقى داهاتە نەوتییەکانى نییە، پڕۆسەى دەرهێنان و فرۆشتنى نەوتى لە تاریکیدایە، یاساى بودجەى نییە، بەبێ هیچ حسابکردنێک بۆ سەرچاوەى دەسەڵات گرێبەستى پەنجا ساڵە دەکات و مووچەى یاسایى کارمەندەکانى کەمدەکاتەوەو دوا دەخات و هێندێکجاریش دابەشى ناکات، زۆر یاساشکێنى دیکەیش، کە پێویست بە ئاماژەدانى زیاتر ناکات، هەموو ئەمانە وادەکات کە ئەنجوومەنى وەزیران وەک جەستەیەک دەربکەوێت لەنێو زەلکاوێکدا لەنێو قوڕدا چەقى بێت، قوڕێک کە ئەگەر لەسەر ئەم شێوازەى خۆى بەردەوام بێت، هەر جوڵەیەکى، زیاتر دەیچەقێنێت و لە پڕۆسەى نقومبوون خێراتریى دەکات.

4$- زیادبوونى ژمارەى دانیشتووان، و هاوکات زیادبوونى دوو سەرچاوەى هەڕەشە:$

یەکێک لە تایبەتمەندییە باشەکانى کۆمەڵگەى ئێمە ئەوەیە کە کۆمەڵگەیەکى گەنجە، بەردەوامیش ژمارەکەى زیاد دەکات، واتە ژینگەیەکى لەبارو گونجاوى دەستى کار لێرە ئامادەیە، ئەگەربێت و هۆکارە یارمەتیدەرەکانى دیکە هەبن، ئەوە دەکرێت پاڵنەربێت بۆ باشکردنى دۆخى ئابوورى، بەڵام هەر ئەم کۆمەڵگە گەنجە پڕ مەترسى و ئاییندە چاوەڕواننەکراوە، بەتایبەت ئەگەر هاتوو ڕێژەى (بێکارى) بەم ڕێژەى ئێستە بەردەوام لە زیادبووندا بێت، لە هەمان کاتدا ڕیژەى (هەژاری) ش.

بێکارى و هەژارى، دوو پەتاى کوشندەن، کە زۆر بەئاسانى لەگەڵ خۆیان سیستم و حکومەت و دەوڵەتان گلۆر دەکەنەوە تا ئاستى نابووتبوون، هێندە نموونەى زەقیش لە پێشچاوان پێویست بە باسکردنیان ناکات.

بەهۆى سیاسەتى هەڵە، نەوەک بە تەنیا هەڵە، بەڵکوو کوشندەو بێبەزەییانەى مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو داهاتەى دەگەیشتە هەرێمى کوردستان، بەتایبەت لە ساڵانى (2005 تا 2014) ، داهات نەوەک نەبوویە هۆى پێشخستنى ژێرخانى ئابوورى هەرێم و خۆشگوزەرانیى خەڵکەکەى، بەڵکوو بوویە هۆى وێرانکردنى ئەو سەرچاوانەى کە پاڵ بە ڕەوڕەوەى ئابوورییەوە دەنێن.

لەو سیاسەتە هەڵەیەدا، ژمارەى مووچەخۆران زیادکران، لادێکان چۆڵکران و جووتیار و ئاژەڵدار و باخەوانەکان کرانە مووچەخۆرى حکومەت، کەرتى کشتوکاڵ فەرامۆش کرا، پیشەسازى و پڕۆژەى بچووک لە پلان و بەرنامەى حکومەتدا نەبوون، هەموو چاوەکان خرانە سەر دابەشکردنى داهاتى نەوت بەسەر هاووڵاتییاندا، چ ئەو داهاتەى لە بەغداوە دەهات یان ئەوەى ناونرا ئابوورى سەربەخۆ! ئەوەش بۆ ئەوەى هەردوو حیزبى دەسەڵات ژمارەى لایەنگریان زیاتربێت و دەنگێک زیاتر بەدەستبهێنن لە هەڵبژاردنەکاندا، دواجار تاکە دەرفەتى هەلى کار بۆ گەنجان کە کەرتى گشتى بوو، ئیتر بە دەرفەت و هەلى کار نەما، کەرتى تایبەتیش پشتگوێخرا و بەهۆى قۆرخکارییەوە زیاتر کەرتێکى مشەخۆرى خۆژیێنەرە لەسەر کەرتى گشتى، تا ئەو ئاستەى کە حکومەت لە پێنج ساڵى ڕابردووشدا تەنانەت تواناى دابەشکردنى ئەو مووچەیەشى نەما کە هەر لە بنەمادا پڕیبوو لە ناعەدالەتى.

هەر بۆیە دەتوانین بڵێین: هەرێمى کوردستان لە بەردەم تەقینەوەى گەورەى کۆمەڵایەتیدایە، تەقینەوەیەک کە ئەگەر هەیە لە پەتا کوشندەکان زیاتر زیان بە جەستەى هەر وڵات و دەوڵەتێک بگەیەنێت، ئەویش ئەو هەڕەشە کوشندە و گەورەیەیە کە هەریەکە لە (بێکارى گەنجان) و (هەژاریى) ڕووبەڕووى هەرێمى کوردستانى دەکەنەوە، لە خۆپیشاندانەکانى سەرەتاى مانگى (12) ى ئەمساڵدا بینیمان چۆن گەنجانى خوار تەمەن (30ساڵ) ساڵ تووڕەن، و بەشێک لەو هەڕەشەیە دەرکەوت، لەهەر لەحزەیەکیشدا سەرهەڵدانەوەیان چاوەڕوانکراوە.

5$- بەردەوامى (چەک) ى سیاسى:$

بەردەوامى چەک بە دەستى هەردوو حیزبى دەسەڵات، هەڕەشە و مەترسییەکى ئێجگار گەورەیە، بە ئاستێک هەمیشە کوردستانى وەک قەوارەیەکى ئیدارى لاواز خستووەتە بەرچاوى ناوخۆ و دەرەوە، بە جۆرێک کوردستان لە بەردەم هەڕەشەى چەکێکدایە کە ئەگەر هەیە بۆ بەرژەوەندىی سیاسى، خۆى و کوردستان و هەرێم و خەڵکەکەشى بکاتە قوربانى، وەک بینیمان کە هێزێک کە بەوجۆرە بێت، نەوەک بۆ ناوخۆ هەڕەشەیە بگرە ناتوانێت لە ئاستى دوژمنى دەرەکیشدا هێندە بەهێزبێت کە هەموو دڵنیابین کوردستان پارێزراوە، ئەمە سەرەڕاى پێشکەشکردنى قوربانییەکى زۆر لە شەهید و بریندار، بەڵام کارەساتى گەورەى کوشتوبڕى ئێزدییەکان لەسەر دەستى داعش و لە دەستدانى #کەرکووک#، دوو نموونەى زەقى ئەو لاوازیی و مەترسییەن.

$دوو/ دەرفەتەکان:$

سەرەڕاى ئەوەى هەرێمى کوردستان کێشەى گەورەى هەیە لە بوارى ئابوورى و دارایى، لە هەمانکاتدا کۆمەڵێک دەرفەت هەن (کە تا ئێستاش وەک دەرفەت دەردەکەون) ، دەکرێت بەهۆیانەوە ژێرخانى ئابوورى پەرەپێبدرێت، و دۆخى دارایى هاووڵاتییان باش بکرێت و ببێتە هۆى خۆشگوزەرانى هاووڵاتییەکانى و بەرزکردنەوەى ئاستى بژێوییان، ئەوەش تەنیا بە هەنگاوى ئیدارىی حکومەتێکى ڕەشیدو کەرتێکى تایبەتى بەهێزى دوور لە قۆخکارى و ڕەخساندنى هەلى کار بۆ گەنجان و دادگەرانە دابەشکردنى داهات دێتەدى، ئەو دەرفەتانەش بەکوورتى دەکرێت ئەمانەبن:

1$- بوونى سەقامگیریى و ئارامى:$

بەبێ بوونى ئارامى و جێگیریى دۆخى ئاساییش، هیچ باسێک لە باشکردنى دۆخى ئابوورى و بژێوى هاووڵاتییان و بوژاندنەوەى کەرتە پاڵنەرەکانى ئابوورى و دارایى لە ئارادا نابێت، هەر بۆیە ئەو ئارامى و ئاساییشەى لە پاش شەڕى داعش هەرێمى کوردستانی تێدایە دەرفەتێکى زێڕینە، بە ئاستێک تەنانەت نزیکەى ساڵێکیشە هیچ کەس گوێى لە بچووکترین ڕووداوى نائارامى و خراپى ئاساییش نەبووە، بەپێچەوانەى بەغداوە کە تەنانەت بە ئاشکرا ڕووداى هێرشکردنە سەر کونسوڵخانەى وڵاتان دەبینین، هەر بۆیە ئەم دۆخەش دەرفەتێکى باشە بۆ هاندانى وەبەرهێنان و گەشەى کەرتى تایبەت و دەرفەتى باش بۆ بەڕێوەبردنى تەندرووست، لەپاڵ هەنگاوى دیکەی ڕاستەقینە بۆ ئەم بوارە.

2$-بەغدا، وەک ناوەندێکى دەستوورى:$

هەرێمى کوردستان هەرێمێکى دەستوورییە، بە پێى دەستوور، لەگەڵ بەجێهێنانى ئەرکەکانى، دەتوانێت هەموو مافێکى لە حکوومەتى فیدراڵى وەرگرێت، هەر بۆیە چ وەک داهات و بودجە یان هەر بڕیارێک بۆ باشکردنى دۆخى دارایى ئێراق، دەکرێت بە چاکە بۆ هەرێمى کوردستانیش بشکێتەوە.

لە بوارى مافە دەستوورییەکان بۆ باشکردنى دۆخى دارایى و ئابوورى، دەکرێت ئاماژە بە یاساکانى بودجە بکرێت، کە کۆتاترینیان یاساى بودجەى ساڵى (2019) و دەرکردنى دوو یاساى پەیوەندیدار بە قەرز لە (2020) ، و ڕەشنووسى بودجەى (2021) ن، کە لە هەموویاندا لەبەرانبەر ڕادەستکردنى بڕێک نەوت (بڕێک نەوەک هەمووى) و نیوەى داهاتە فیدراڵییەکان، ئەوە حکوومەتى فیدراڵ ئامادەیە بڕێکى باش لە بودجەى هەرێمى کوردستان بنێرێت، ئەوە لە دۆخێکدا ئەو بڕە زۆر زیاترە لەو داهاتەى هەرێم خۆى دەستى دەکەوێت کە لە ڕەشنووسى (2021) دا بە نزیکەى (13ترلیۆن) دەخەمڵێنرێت، کەواتە بۆچى حکوومەتى هەرێمی کوردستان ئەم دەرفەتە لە دەستدەدات و خۆى و خەڵکیش دەخاتە ناو گێژاوى ڕادەستکردن و نەکردنى (نەوت یان داهاتى نەوت) ؟ بۆچى بڕێک لە نەوت لە ڕێگەى کۆمپانیاى سۆمۆوە ڕادەستى بەغدا ناکات و ئیتر دەرفەت بداتە نوێنەرانى کورد لە حکوومەتى بەغداو ئەنجوومەنى نوێنەران تا شەڕى مافە دەستوورییەکان لە بوارى بودجە و داهات بکەن؟ ئەمە لەکاتێکدا زۆرجار بەبێ سەرئێشە ئەو بودجەیە لە بەغداوە هاتووە، وەک سەردەمى حکومەتەکەى عادل عەبدولمەهدى، بەڵام دیسان هەرێم بودجەى وەک بابەتێک بۆ باشکردنى دۆخى ئابووریى هەرێم کەڵک لێوەرنەگرتووە.

لە بوارى لێکەوتەکانى سیاسەتى دراو نەختینە، و هەر هەنگاوێکى چاکسازیى ئابوورى و داراییشدا لە بەغدا، هەرێمى کوردستان زیاتر قازانج دەکات وەک لە زیان، دەبینین کە دابەزاندنى نرخى دراو دەبێتە هۆى زیادبوونى داهات لەلاى حکوومەتى هەرێمیش، هەر هەنگاوێکى تری چاکسازیش، زیاتر کاریگەریى ئەرێنى لەسەر دۆخى ئابوورى و دارایى هەرێمی کوردستان دەکات، ئەمە بێجگە لەوەى ئێراق بە گشتى بازاڕێکى باشە بۆ هێندێک بەروبوومى کشتوکاڵى و پیشەسازىی هەرێمى کوردستان و گەشتیارەکانیشیان بە ڕۆژى ڕووناک بازاڕەکانى هەرێمیان ئاوەدانکردووەتەوە.

3$- ئاشتىی کۆمەڵایەتى و ئاشتیخوازانەبوونى ململانێ سیاسییەکان:$

ئەگەرچى دۆخى هەژارى و زۆربوونى ژمارەو ڕێژەکەى، خەریکە بە تەواوەتى تەنگی بە هاووڵاتییانى کوردستان هەڵچنیوە، بە ڕێژەیەک چاوەڕوان دەکرێت ژمارەى هەژارەکان لە ساڵى (2021) دا بۆ نزیکەى یەک ملیۆن کەس زیادبکەن کە دەکەونە خوار هێڵى هەژارییەوە، ئەمە بێجگە لەو بێکارییەى ڕۆژبەڕۆژ زیاتر دەبێت، بەڵام هیشتا هەرێمى کوردستان ئارامە لە ململانێکاندا، تەنانەت ئەگەر ڕەفتارى نایاساییانەى هێندێک لە هێزە چەکدارەکانیش نەبێت کە بەبەکارهێنانى فیشەکى زیندووە لە خۆپیشاندانەکان، ئەوە خۆپیشاندانەکانیش تا ئێستا ئاشتیانەو هێمنانەن، و لایەنە سیاسییە ئۆپۆزیسیۆنەکانیش هەر ڕێگەى ئاشتیانە و مەدەنیانە بەکاردەهێنن بۆ ململانێکان، بەڵام ئایا ئەم دەرفەتانە هەر بەردەوام دەبن؟ چونکە هەر خۆپیشاندان وخۆپیشاندەران بوون لە بەغدا توانیان حکومەتەکەى عەبدولمەهدى بڕوخێنن و زەرورەتى هەڵبژاردنى پیشوەختە بکەنە ئەمرى واقیع و سەرەڕاى تووندوتیژییەکانى حکومەت و هێزە چەکدارەکان، ئایا ئەمە بۆ هەرێمیش ئەگەرى دووبارەبوونەوەى نییە؟

بۆیە دەرفەتى ئاشتیخوازبوونى ململانێ سیاسیى و کۆمەڵایەتییەکان، هەقوایە بە دەرفەتى زێڕین تەماشا بکرێن بۆ ئەوەى حکومەت گۆڕانکارى ڕیشەیى بکات و دۆخى ئابوورى و دارایى هەرێم باشتر بکات، و چیتر خۆى و خەڵکیش تەنیا بە (یاساى چاکسازى) نەخەڵەتێنێت کە گوایە چاکسازى دەکات! چونکە ئەو یاسایە نەوەک لە ئاستى خواستى هیچ دامەزراوەیەکى چاودێریى دەرەکیدا نییە، بەڵکوو هاووڵاتییەکى سادەش تێگەیشتووە لەوەى ئەو یاسایە ناتوانێت بە ئاستێکى زۆر کەمیش ژیانى ئەو باش بکات، تەنانەت ئەگەر لە باشترین حاڵەتیشدا زۆر بەباشى جێبەجێ بکرێت، چونکە لە بنەمادا ئەو یاسایە ئەوە ئامانجەکەى نییەو تەنیا هێندێک لە ڕووکارى نادادپەروەرانەى مووچە چارەسەر دەکات، کە دەبوو بەبێ یاسا نوێیەکەش ئەو چەوتیانە ڕاست بکرێنەوە.

4$- بوونى سەرچاوەى پاڵنەرە ئابوورییەکان:$

کوردستان دەوڵەمەندە، دەوڵەمەندە بەهۆى شوێن و پێگە جوگرافییەکەیەوە کە ناوەندێکە بۆ ئاڵوگۆڕى بازرگانى چەند وڵاتێک، دەوڵەمەندە بە زەویى بە پیت، ئاوى شیرین، کەشوهەواى گونجاو، سامانى سرووشتى، دوورى لە ڕووداوە سرووشتییەکان، دەستى کارى گەنج، زۆر ڕەگەزى دیکە، کە دەرفەتى گەشەسەندنى ئابورى و پاڵنەرە ئابوورییەکان زیاتر دەکەن.

ئەمانە گرنگترین دەرفەتەکانن، دەکرێت لە لقى ئەمانەدا دەرفەتى دیکەش ئاماژە پێبدەین، ماوەتەوە بڵێین ئایا حکوومەتى پێکهاتوو لە دوو حیزبى خاوەن دەسەڵات و حیزبێکى میوان، کەڵک لەو دەرفەتانە وەردەگرێت و ساڵى (2021) دەکاتە ساڵى هەنگاونان بەرەو گۆڕانکاریى ڕیشەیى و باشترکردنى دۆخى ئابوورىی و دارایى و ئاشتکردنەوەى هاووڵاتییان لەگەڵ حکومەت و کیانى هەرێمى کوردستان؟ یان نەخێر ئەو ساڵە و ساڵەکانى داهاتووش تەواوکەرى ساڵانى ڕابردوون و دەسەڵاتداران هێشتا هیچ ئەزموونێکیان وەرنەگرتووە و هێشتاش سەرقاڵى ئەوەن چۆن چۆنى بەروارى تەقینەوەى کێشەکان دوا بخەن بە بیانووى (بەغدا مافەکانمان نادات، نرخى نەوت دابەزیوە، نەخۆشى و پەتاى کۆرۆنا هەیە) . [1]

ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
HashTag
Çıme
[1] Mallper | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 26-12-2020
: 1
Publication date: 26-12-2020 (4 Ser)
Bajar: Hewlêr
Cureya belgeyê: Zon yewın
Kategorîya Naverokê: Rexne Siyasî
Kategorîya Naverokê: Siyasi
Kategorîya Naverokê: Cıgeyrayış
Kategorîya Naverokê: Doza Kurd
Publication Type: Born-digital
Technical Metadata
: 99%
99%
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
Kilm şınasiye
BÎBLÎYOGRAFYAYA KITABÊ HÎKAYEYANÊ KURDKÎ (KURMANCKÎ-KIRMANCKÎ (ZAZAKÎ) 2000-2020
Kilm şınasiye
ZAZAKÎ DE EDATÎ
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
Kıtebxane
EZ BÉKES O
Kilm şınasiye
Şêx Ebdurehîm, Hewara Dêrsimî û Hedîseyê Serra 1937î
Jiyaname
Faruk İremet
Kilm şınasiye
Bi wergerandina zêdetirî 1000 peyv û 300 hevokên bingehîn ji Zazakî bo Horamî
Kıtebxane
Gome
Kilm şınasiye
Zazakî World
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım

Actual
Kıtebxane
RODI SONO PARKE
25-06-2023
سارا ک
RODI SONO PARKE
Kıtebxane
BIZA KOLE ASNAWI KENA
26-06-2023
سارا ک
BIZA KOLE ASNAWI KENA
Kıtebxane
Adır U Asme
29-06-2023
سارا ک
Adır U Asme
Jiyaname
Faruk İremet
01-07-2023
سارا ک
Faruk İremet
Kıtebxane
Dalpeya Cemedyeyên
04-07-2023
سارا ک
Dalpeya Cemedyeyên
Jiyaname
Ahmet Kaya
05-09-2024
شادی ئاکۆیی
Jiyaname
Mestûra Erdelanî
11-08-2024
شادی ئاکۆیی
Jiyaname
Feqiyê Teyran
11-08-2024
شادی ئاکۆیی
Jiyaname
Şerefxan Bidlîsî
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
Jiyaname
Celadet Alî Bedirxan
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
Jiyaname
Baba Tahir
26-07-2024
شادی ئاکۆیی
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
Gome
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
EZ BÉKES O
24-02-2024
سارا ک
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
24-02-2024
سارا ک
  536,689
Pêke
  110,266
  20,293
  104,204
Video
  1,558
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
303,967
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
90,153
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,052
عربي - Arabic 
30,942
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
18,384
فارسی - Farsi 
10,017
English - English 
7,583
Türkçe - Turkish 
3,669
Deutsch - German 
1,731
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
348
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Español - Spanish 
55
Polski - Polish 
55
Հայերեն - Armenian 
52
Italiano - Italian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
6
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Kom
Zazakî
Kıtebxane 
69
Jiyaname 
8
Çap 
8
Kilm şınasiye  
6
Hilanîna Dosyayî
MP3 
323
PDF 
31,432
MP4 
2,558
IMG 
201,832
∑   Hemû bi hev re 
236,145
Gêrayêne naverokê
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
Kilm şınasiye
BÎBLÎYOGRAFYAYA KITABÊ HÎKAYEYANÊ KURDKÎ (KURMANCKÎ-KIRMANCKÎ (ZAZAKÎ) 2000-2020
Kilm şınasiye
ZAZAKÎ DE EDATÎ
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
Kıtebxane
EZ BÉKES O
Kilm şınasiye
Şêx Ebdurehîm, Hewara Dêrsimî û Hedîseyê Serra 1937î
Jiyaname
Faruk İremet
Kilm şınasiye
Bi wergerandina zêdetirî 1000 peyv û 300 hevokên bingehîn ji Zazakî bo Horamî
Kıtebxane
Gome
Kilm şınasiye
Zazakî World
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.92
| | CSS3 | HTML5

|